گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پزیشكەكەی: شێرپەنجەی قۆڵۆن ئەگەرێكە لەبەردەم جۆ بایدن

2021.11.25 - 13:28
App store icon Play store icon Play store icon
پزیشكەكەی: شێرپەنجەی قۆڵۆن ئەگەرێكە لەبەردەم جۆ بایدن

ناس كورد-

پزیشكی كۆشكی سپی ڕایگەیاند سەرۆكی ئەمەریكا نەشتەرگەرییەكی ئەنجامداوە بۆ لابردنی گرێیەك لە قۆلۆن كە لە جۆری ترسناك نییە، بەڵام دەشێت سەرەتای دروستبوونی شێرپەنجە بێت بۆ داهاتوو. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسەكان كە "ناس كورد" بینیونی (25ی تشرینی دووەمی 2021) ئەو گرێیە گەشەی سستە، بەڵام دەكرێت سەرەتای شێرپەنجەی پێشوەختەبێت، لە ئێستاشدا پێویست ناكات هیچ ڕێوشوێنێك بگیرێتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی.

 

بایدن تەمەنی 79 ساڵە، گەورەترین سەرۆكی وڵاتی یەكگرتووەكانی ئەمەریكایە لە مێژوودا، مشتومڕی زۆر هەیە ئایا دەتوانێت لە 2024 خۆی كاندید بكاتەوە یان نا، بەڵام ئاماژەكان لەسەر ئەوەن بەهۆی باری تەندروستییەوە نەتوانێت.