گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەگاتە نزیكەی 40 كورسی

هاوپەیمانی فەتحی حەشد ’’20 كورسی زیاد دەكات ’’

2021.11.25 - 12:32
App store icon Play store icon Play store icon
هاوپەیمانی فەتحی حەشد ’’20 كورسی زیاد دەكات ’’

ناس كورد-

بەهۆی هاوپەیمانێتی لیست و حیزبە سێبەرەكانەوە چاوەڕوان دەكرێت 20 كورسی تر لەناو پەرلەمان بچنە ڕیزی 18 كورسییەكەی هاوپەیمانی فەتحی حەشدی شەعبییەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی بەدواداچوونی ئەلمەدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (25ی تشرینی دووەمی 2021) شەش لیست و هاوپەیمانی تر دەچنە ڕیزەكانی فەتح كە بریتین لەمانەی خوارەوە:

 

عەقدی نیشتمانی سەر بە فالح فەیاز كە 5 كورسی هەیە

لیستەكەی ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسەرە "التصمیم" كە 5 كورسی هەیە

كورسییەكەی حیزبوڵڵا "حقوق" كە ئەگەر هەیە ببێتە دوو كورسی

بزوتنەوەی بابلیونی مەسیحی كە 4 كورسی هەیە 

بزوتنەوەی بلادی 1 كورسی

گردبوونەوەی سەنەد 1 كورسی 

كورسی كۆتای شەبەك لە نەینەوا

دوو كورسی تری تاك لە بابل و میسان. 

 

هاوپەیمانی فەتح نێوان چوار ساڵدا پێگەی لەناو پەرلەمانی عێراق لە 48 كورسییەوە كە بەرەنجامی ملیۆنێك و 347 هەزار دەنگ بوو، دابەزی بۆ دەورەبەری 17 كورسی بە باڵانسی كەمتر لە نیوەی دەنگەكانی خولی پێشوویان. 

 

هاوپەیمانی فەتح كە بە نزیكەیی نوێنەرایەتی دەوروبەری 160 هەزار چەكداری حەشد دەكات، هیوایان وابوو دووەم هێزی هەڵبژاردن بن لەپاش سەدر بۆ ئەوەی بتوانن ژمارەیەكی گەورەی هاوكێشەی پێكهێنانی حكومەت و پێكهێنەرێكی سەرەكیی دەسەڵاتی یاسادانان بن، لەپاش دەركەوتنی ئەنجامە بەرایییەكانیشەوە لەبەردەم ناوچەی سەوز مانیان گرتووە.