گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تورکیا کارەباى لەهەرێم بڕى

حکومەتى هەرێم هۆکارەکانى کەمبوونەوەى کارەبا ئاشکرادەکات

2021.11.25 - 11:52
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم هۆکارەکانى کەمبوونەوەى کارەبا ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

حکومەتى هەرێم رایگەیاند، بەهۆى چەند هۆکارێکەوە کاتژمێرەکانى پێدانى کارەبا کەمبووەتەوە، کە یەکێکیان راگرتنى 150 مێگاوات کارەبایە لەلایەن تورکیاوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی رونکردنەوەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەم ماوەیەدا، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە سەرجەم شاروشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان کەم بووەتەوە و لە سێ ڕۆژی ڕابردووشدا ئەو بڕە بووەتە ١٦ کاتژمێر و ٢٠ خولەک.

 

دەقى رونکردنەوەکە:

لەم ماوەیەدا، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە سەرجەم شاروشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان کەم بووەتەوە و لە سێ ڕۆژی ڕابردووشدا ئەو بڕە بووەتە ١٦ کاتژمێر و ٢٠ خولەک، بۆیە بە پێویستی دەزانین لەو بارەیەوە ڕوونکردنەوەیەک بدەینە هاونیشتمانیانی خۆشەویست.

 

یەکێک لە هۆکارەکانی کەمبوونەوەی کارەبا بۆ وێستگە ٣٠٠ مێگاواتییەکەى خەبات دەگەڕێتەوە کە لە ژێر چاککردنەوە دایە و بڕیارە لە ڕۆژی 5/١٢/٢٠٢١ى ئەمساڵ بکەوێتەوە کار.

 

سەبارەت بە کارەباى هاوردەکراوى پارێزگای دهۆکیش کە ١٥٠ مێگاواتە و لە وڵاتی تورکیاوە دەکڕدرێت، لە لەلایەن تورکیاوە ڕاگیراوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵی چارەسەرکردنیدایە.

 

وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای ئەگریکۆی گەرمیان، یەکێکی دیکەیە لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای نیشتمانی و بڕیار وایە لەگەڵ زیادکردنی بەرهەمی گاز بۆ ئەو وێستگەیە بڕی پێدانی کارەباکەى لە ١٦٥ مێگاواتەوە بگاتە ٢٠٠ مێگاوات و بڕیارە لە ٢8/١١/٢٠٢١ بکەوێتە کار.

 

کارەبا سامانێکی نیشتمانییە و پێویستە هەموولایەکمان بە پێی پێویستیی ڕۆژانە بە کاری بهێنین تا بتوانین لەم ڕێگەیەوە ماڵى هەموو هاونیشتمانییەک ڕووناک بکەینەوە.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری