گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

دەستەیەکى خوێندکاریی وەستانى خۆپیشاندانى بۆ ماوەیەک راگەیاند

2021.11.25 - 11:38
App store icon Play store icon Play store icon
دەستەیەکى خوێندکاریی وەستانى خۆپیشاندانى بۆ ماوەیەک راگەیاند

ناس کورد-

 

دەستەیەک بەناوى خوێندکارانى ناڕازییەوە وەستانى خۆپیشاندانەکانیان بۆ ماوەى چەند رۆژێک راگەیاند، دواى چوار لە خۆپیشاندان بۆ چەند داواکارییەک کە سەرەکیترینیان دەرماڵەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەستەکە  ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەیان بەوەکردووە، بۆ ماوەیەک رادەوەستن لەبەرئەوەى بەشێکی زۆری خوێندکاری بەشە ناوخۆییەکان رویشتونەتەوە و ئامانجی خۆپیشاندانەکان "بەلاڕێدابراوە".

 

دەشڵێت "وەستمانمان بۆ پاراستنی گیانی خوێندکارانە لەم بارودۆخەی ئێستادا".

 

ماوەى چوار رۆژى رابردوو خۆپیشاندانى خوێندکاران لەهەرێمى کوردستان بەردەوام بوو کە داواکارى سەرەکییەکان گەڕاندنەوەى دەرماڵەیە، بەڵام حکومەت لەجیاتى ئەوە بڕیاریدا پاڵپشتى دارایی بۆ خوێندنى باڵا تەرخان بکات بەمەبەستى باشکردنى رەوشى خوێندن و بەشە ناوخۆییەکان.  

  

خۆپیشاندانەکان لەزانکۆى سلێمانى یەوە دەستیان پێکرد و دواتر هەولێر و بەشێک لە شارەکانى دیکەى گرتەوە و گرژى و ئاڵۆزیان لێکەوتەوە و هێزە ئەمنییەکان بەگازى فرمێسک رێژ و تەقەکردن روبەڕوویان بوونەوە.  

  

لە خۆپیشاندانەکاندا ژمارەیەک کەس برینداربوون و ژمارەیەک بارەگا و فەرمانگەى حکومى لە سەیدسدق و پیرەمەگرون سوتێنران بەڵام تا ئێستا هیچ ئامارێکى فەرمى نییە لەو بارەیەوە.