گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یاریدەدەرێکى مەسرور بارزانى: ئەمە وێنەی راستەقینەی سلێمانییە

2021.11.25 - 10:42
App store icon Play store icon Play store icon
یاریدەدەرێکى مەسرور بارزانى: ئەمە وێنەی راستەقینەی سلێمانییە

ناس کورد-

 

رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری دارایی و ئابوری وێنەیەکى خۆپیشاندانى سلێمانى بڵاوکردووە کە تێیدا خۆپیشاندەرێک کارمەندێکى چالاکییە مەدەنییەکانى لەکۆڵ کردووە و دەڵێت ئەوە وێنەى راستەقینەى سلێمانى یە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رێباز حەملان لەبڵاوکراوەیەکدا نوسیویەتى "کارمەندێکی چالاکی یە مەدەنییەکان برینداربووە و قوتابییەک لە کۆڵی گرتووە و دوو ھاورێشی یارمەتی دەدەن ھەردولا رۆڵەی ئەم نیشتیمانەن ھێزەکانی پۆلیس و ئاسایش باوک و برای قوتابیانن سەرەرای کارەکەی خۆیان" ئەمە وێنەی راستەقینەی سلێمانییە".

 

وتیشى "پشتیوانی ھەموو داوایەکی خزمەتگوزارو ژیانێکی شایستە دەکەین بۆ ھەموو قوتابی و خوێندکارو مامۆستایان و سەرجەم چین و توێژەکانی تر ئەم ھەرێمە ماڵی ھەموومانە، پاراستنی پیرۆزییەکانی و دام و دەزگاکانی ئەرکی ھەموومانە بێ جیاوازی بیرو رەنگ و دین ھەموو توانامان دەخەینە گەر لە حکومەتی ھەرێم بە شێوازێکی دادپەروەرانە داواکارییەکانتان جێ بەجێ بکرێت".

 

رێباز حەملان دەشڵێت "ھیوادارم ھەردوو وەزارەتی دارایی و ئابوری بە دایبنکردنی بودجەی پێویست لەسەر بریاری ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵاو  توێژینەوەی زانستی بە زوترین کات کاری کردەیی ئەنجام بدات بۆ بەشە ناوخۆیی یەکان و داواکاری قوتابیان".

 

جەختیشیکردووەتەوە، ھەموو داواکارییەکی رەوا بێ مەرامی سیاسی بە شێوازی مەدەنی دور لە توندوو تیژی مافی ھەموو تاکێک و ھاونیشتمانییەکە.

May be an image of 3 people, beard, people standing and outdoors