کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان لە سەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بەڕێوەدەچێت. . ئەمڕۆ یەکشەممە، 8ی تەمموزی 2019، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتنامەی ئاڕاستەی پەرلەمانتاران کرد بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممە 10ی تەمموز. . بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، متمانەدان و سوێندخواردنی سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرەکان لە یەک کاتدا ئەنجام دەدرێت. . هەریەکە لە پارتی دیموکرات، یەکێتی نیشتیمانی، بزوتنەوەی گۆڕان، حزبی سۆسیالیست و بەرەی تورکمانی بەشداری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبن. .