ناس کورد-
پۆلیسى هەولێر دۆزینەوەى تەرمى کەسێکى لەناو ئۆتۆمبێلێکدا راگەیاند، کە بەهۆى جەڵتەوە گیانى لەدەستداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس، شەوى رابردوو ھێزەکانیان ئاگادار کرانەوەکە کەسێک لە شەقامی کۆرنیش نزیک بەنزینخانەی سیڤەر لە نێو ئۆتۆمبێلی جۆری کیا بارھەلگر گیانی لەدەست داوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، دەست بەجێ ھێزەکان گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەستیان بە لێکۆلێنەوە کرد لەدەرئەنجامدا دەرکەوت کە ناوی (دلشاد قەرەنی عزيز)ە و تەمەنی ٥٨سالەوە تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کرا.
بەوتەى پۆلیس، ئەو کەسە بەھۆی جەلتەوە گیانی لەدەست داوە و بۆ ئەم مەبەستەش پەراوی لێکۆلینەوەی بۆ کراوە بۆ وەرگرتنی داواکاری مافی کەسی.