کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ چارەسەری کێشەی نیشتەجێبوون ترلیۆن و نیوێک دینار دەخاتە ناو پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتووەوە. . محەمەد زێنی، ئەندامی لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: لە ئێستادا لیژنەکەیان، سەرقاڵی دۆزینەوەی میکانزمێکە بۆ گۆاستنەوەی زەوی و زاری دەوڵەت لە پارێزگاکانی عێراق، ئەمیندارێتی شاری بەغدا و هەرێمی کوردستان بە مەبەستی درووستکردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ هاوڵاتیان و فەرمانبەران. . محەمەد زێنی ڕایگەیاند: "لە بودجەی ساڵی 2020، 500 ملیار دینار تەرخاندەکەن بۆ پێدانی قەرزی خانووبەرە بۆ هاوڵاتیا ن، یەک ترلیۆن دیناریش بۆ بانکی خانووبەرەی عێراق تەرخاندەکرێت بە مەبەستی ئاسانکردنی کاری وەبەرهێنەرانی کەرتی خانووبەرە. " . ئاماژەی بەوەشکردووە، پەرلەمانی عێراق چەند پرۆژەیەکی ئامادە کردووە بۆ چارەسەر کردنی خانووە زیادڕەوکانی لە هەموو عێراقدا، بە نیازیشە سەندوقێکی نیشتیمانی تایبەت بۆ چارەسەر کردنی ئەو پرسە دابمەزرێنێ. .