گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

سەدر: کورد و بەشێکى سوننە رازین لەسەر پێکهێنانى حکومەتى زۆرینە

2021.11.24 - 19:01
App store icon Play store icon Play store icon
سەدر: کورد و بەشێکى سوننە رازین لەسەر پێکهێنانى حکومەتى زۆرینە

ناس کورد-

 

موقتەدا سەدر رایگەیاند، کورد و بەشێک لە سوننەکان رازین لەسەر دروستکردنى حکومەتى زۆرینە.

 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەدر (24ی تشرینی دووەمی 2021) لەدیدارێکدا لەگەڵ کاندیدانی سەربەخۆ لە نەجەف وتى "بەهیچ شێوەیەک بەشدارى لە حکومەتى تەوافوقیدا ناکەم".

 

وتیشى "لایەنى دۆڕاو لە هەڵبژاردن دەنگى کاندیدانى سەربەخۆ دەدزن ئەوەش بەتەواوى رەتکراوەیە، تاکە چارەسەرى رزگارکردنى عێراق پێکهێنانى حکومەتە لەلایەن زۆرینەى براوەى هەڵبژاردن و ئۆپۆزسیۆن بوونى دۆڕاوەکانە.