ناس کورد-
وتەبێژى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، خۆپیشاندانى ناڕازیی خوێندکاران تەنها لەشارى سلێمانى نییە، بەڵکو هەولێریشى گرتووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جوتیار عادل لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا وتى "ئەم پرسە تەنها لەسلێمانى قەتیس نەبووە، بەڵکو لە هەولێریش خۆپیشاندان هەیە".
وتیشى "لەخۆپیشاندانەکاندا سوکایەتى بە رەمز و ئاڵاى کوردستان کراوە، ئەوەش جێگەى قبوڵکردن نییە".
ماوەى چوار رۆژە خۆپیشاندانى خوێندکاران لەهەرێمى کوردستان بەردەوامە و داواکارى سەرەکییەکان گەڕاندنەوەى دەرماڵەیە، بەڵام حکومەت لەجیاتى ئەوە بڕیاریدا پاڵپشتى دارایی بۆ خوێندنى باڵا تەرخان بکات بەمەبەستى باشکردنى رەوشى خوێندن و بەشە ناوخۆییەکان.
خۆپیشاندانەکان لەزانکۆى سلێمانى یەوە دەستیان پێکرد و دواتر هەولێر و بەشێک لە شارەکانى دیکەى گرتەوە و گرژى و ئاڵۆزیان لێکەوتەوە و هێزە ئەمنییەکان بەگازى فرمێسک رێژ و تەقەکردن روبەڕوویان بوونەوە.
لە خۆپیشاندانەکاندا ژمارەیەک کەس برینداربوون و ژمارەیەک بارەگا و فەرمانگەى حکومى لە سەیدسدق و پیرەمەگرون سوتێنران بەڵام تا ئێستا هیچ ئامارێکى فەرمى نییە لەو بارەیەوە.