ناس کورد-
وتەبێژى نەوەى نوێ رایگەیاند، شاسوار عەبدولواحید بەبێ هیچ حیمایە و چەک و بەدی گاردێک چووەتە ناو خۆپیشاندەرانەوە و دوو تا سێ گەنج ناڕەزایەتییان نیشانداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هیمداد شاهین لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکرد، لەکاتێکدا ئەمڕۆ لەنێو ئاپۆرای سەدان گەنجی ناڕازیی لە دەسەڵات، دوو تا سێ گەنج ناڕەزایەتییان نیشانداوە.
دەشڵێت "سەرکردەی هیچ حیزبێک بوێری ئەوەی نییە تەنانەت لە بۆنەیەکی ئاسایی و بە لەشکرێک حیمایەشەوە بچێتە ناو خەڵک، چ بگات بەوەی لەکاتی خۆپیشانداندا بچنە ناو خەڵک، بەڵام ئەمڕۆ شاسوار عەبدولواحید بەبێ هیچ حیمایە و چەک و بەدی گاردێک، لە خۆپیشاندان لەگەڵ خوشک و براکانی خۆیدا بوو".
شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ ئەمڕۆ چووە ناو خۆپیشاندانى خوێندکارانەوە، بەڵام لەلایەن بەشێک لە خوێندکارانەوە دورخرایەوە.