گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

زیاتر لە 10 قاچاخچى گواستنەوەى خەڵک لەهەرێمەوە بۆ بیلاروسیا دەستگیرکران

2021.11.24 - 17:23
App store icon Play store icon Play store icon
زیاتر لە 10 قاچاخچى گواستنەوەى خەڵک لەهەرێمەوە بۆ بیلاروسیا دەستگیرکران

ناس کورد-

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە 10 قاچاخچى دەستگیرکراون کە خەڵکیان لەهەرێمەوە بۆ بیلاروسیا گواستووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێم لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا وتى حکومەت بەردەوامە لەکارکردن بە ئاڕاستەى چارەسەرکردنى کێشەى کۆچبەران.

 

وتیشى تا ئێستا زیاتر لە 10 قاچاخچى دەستگیرکراون، هەروەها زیاتر لە 700 کۆچبەر ناوى خۆیان بۆ گەڕانەوە تۆمارکردووە و حکومەت لەگەڵ ئەوەدایە بەئارەزومەندانە بێت.