کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد بەپێی ئەو ناوانەی حزبەکانی بەشدار لە کابینەی نوێ ڕادەستیان کردووە، چوار پەرلەمانتاری هەرێم دەبنە وەزیر لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم. . لە پارتی دیموکرات کە پێکهێنەری سەرەکی حکومەتە، ڤالا فەرید سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە پشکی فراکسیۆنی زەرد دەبێتە وەزیری داد. . هەروەها لە یەکێتی نیشتیمانی، بێگەرد تاڵەبانی ئەندامی فراکسیۆنی سەوز دەبێتە وەزیری کشتوکاڵ. . لە حزبی سوسیالیستیش، تاکە پەرلەمانتارەکەیان عەبدوڵڵای حاجی مەحموود کە برای محەمەدی حاجی مەحموود سکرتێری حزبی سۆسیالیستە، دەبێتە وەزیری شەهیدان، وەزیرەکەی حزبی سۆسیالیست پارتی لە پشکی خۆی بە سۆسیالیستی بەخشیوە. . هەروەها لە بەرەی تورکمانیش ئایدن مەعروف دەبێتە وەزیری هەرێم. . لەم خولەی پەرلەماندا بەراورد بە خولەکانی ڕابردوو زۆرترین پەرلەمانتار بوونەتە وەزیر، ئەمە یەکەمجاریشە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەبێتە وەزیر لە کابینەی حکومەت. . کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم، بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 10 مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەماندا بڕیار وایە لەم هەفتەدا سیڤی وەزیرەکان ڕادەستی پەرلەمان بکرێت و متمانە بە کابینەکە بکرێت. .