ناس کورد-
سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیراندا "بودجەیەکی تایبەت بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا تەرخان کرا بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی بەشە ناوخۆییەکان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و ھاوکاری کردنی قوتابیان و خوێندکارانی کەم دەرامەت."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی لێدوانەکەی سەمیر هەورامی، ئەو بڕیارە بە مانای خەرجکردنەوەى دەرماڵەی خوێندکاران نایەت وەک پێشتر میدیای یەکێتی بەناوی سەرچاوەیەکەوە بڵاوی کردەوە.