گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی ورد

نزیكەی 100 حيزب و هاوپەیمانی هیچ كورسییەكیان بەدەستنەهێنا

2021.11.24 - 13:38
App store icon Play store icon Play store icon
نزیكەی 100 حيزب و هاوپەیمانی هیچ كورسییەكیان بەدەستنەهێنا

ناس كورد-
بەگوێرەی ئەنجامە ڕاگەیەنراوەكانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، 99 حیزب و هاوپەیمانێتی ڕێژەی كورسی بەدەستهاتوویان سفرە لە كاتێكدا هەندێكیان هی كەسایەتییە سیاسییە ناسراوەكان و بەرپرسانی باڵای پێشوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەدواداچوونی ئەلمەدا لەمبارەیەوە كە "ناس كورد" بینیویەتی (24ی تشرینی دووەمی 2021) ئەوە دەخاتەڕوو، ڕێژەی كاندیدە دۆڕاوەكان دەگاتە 60% لە كۆی گشتی كاندیدەكان كە 3249 كاندید بوون و تەنها 329یان سەردەكەوێت.


لەكۆی 21 هاوپەیمانی، حەوتیان هیچ ئەنجامێكیان بەدەستنەهێناوە، لەكۆی 109 حیزبی بەشداریش 92 ئەنجامەكانیان سفر بووە.

 

سەرەكیترین هاوپەیمانییە دۆڕاوەكانیش هاوپەیمانی نیشتمانی ئەیاد عەلاوی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراقە لە كاتێكدا لە 2010 یەكەم بووە و 91 كورسی هەبووە، لە هەڵبژاردنی 2014 بووەتە 23 كورسی و لە 2018 بووەتە 21 كورسی.

 

حیزبی وەفای عەدنان زورفی هیچ ئەنجامێكی بەدەستنەهێناوە لە كاتێكدا ناوبراو پێشتر پارێزگاری نەجەف بووە و بەر لە كازمی ڕاسپێردرا بۆ پێكهێنانی حكومەت.

 

هەر لە دیاترین دۆڕاوەكانیش محەمەد تۆفیق عەلاوی هەیە كە لەپاش تشرینی 2019 راسپێردرا بۆ پێكهێنانی حكومەت و شكستی هێنا.


دیارترین كاندیدە دۆڕاوەكانیش عەدنان دەرجاڵی وەزیری وەرزش و لاوان و یاریزانی ناسراوی دێرینی عێراقە.

 

لە ناو كەسایەتییە شیعەكانیش بەیان جەبر (باقر جەبر) و حسێن شەهرستانی هیچ كورسییەكیان بەدەستنەهێناوە لەگەڵ حیزبەكەی عامر عەبدولجەباری وەزیری پێشووتری گواستنەوە.

 

لە موسڵ حیزبەكەی ئوسامە نوجێفی سەرۆكی پێشووتری پەرلەمان ئەنجامەكەی سفرە لە كاتێكدا 2018 ژمارەی كورسییەكانی 14 بوو.

 

لەبەغدا سەرۆكی لیژنەی دارایی هەیسەم جبوری كورسییەكەی بەدەستنەهێناوەتەوە.