گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە دەرەوە مەشقیان کردووە

عێراق ’’مەترسیدارترین تۆڕی سیخوڕی و هاککردنی’’ هەڵوەشاندەوە

2021.11.24 - 10:15
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق ’’مەترسیدارترین تۆڕی سیخوڕی و هاککردنی’’ هەڵوەشاندەوە

ناس کورد-

دەزگای ئاسایشیی نیشتمانیی عێراق هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی سیخوڕی و هاککردنی ڕاگەیاند کە بە "مەترسیدارترین تۆڕ" ناوی کردووە و دەڵێت، "ئەندامەکانی لە دەرەوە مەشقیان وەرگرتووە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تۆڕی ڕاگەیاندی جەنگی لە ڕوونکردنەوەیەکدا (24ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵێت، "بەپێی زانیاریی هەواڵگریی هاتوو لەبارەی بوونی تۆڕێکی هاککردنی زانیاریی لە پارێزگای کەربەلای پیرۆز، مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بە هەماهەنگی ئاسایشی کەربەلا هەوڵە هەواڵگریی و کردەییەکانیان دەستپێکرد و دوای چەند ڕۆژێک توانییان تۆڕێکی پێنج کەسی کە مەترسیدارترین تۆڕی سیخوڕی و هاککردن بوون لە عێراق هەڵبوەشێننەوە."

 

دەشڵێت، "تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەکانیان ناوە کە لە دەرەوەی وڵات مەشقیان وەرگرتووە و هەوڵیان داوە زانیاریی دەزگاکانی دەوڵەت و دەزگا ئەمنییەکان بدزن تاوەکو بیفرۆشنەوە."

 

ڕاگەیەنراوەکە باسی لەوەشکردووە کە "سەرجەم تاوانباران ڕادەستی لایەنی یاسایی دەکرێت بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست لە دژیان."