گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ژمارەیەک مامۆستای ئاینی پەیامێك ئاراستەی هێزە ئەمنییەكان دەكەن

2021.11.24 - 09:38
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەیەک مامۆستای ئاینی پەیامێك ئاراستەی هێزە ئەمنییەكان دەكەن

ناس کورد-

ژمارەیەك مامۆستای ئایینی هۆشدارییەك ئاڕاستەی هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم دەكەن و داوا لە هێزە ئەمنییەکانیش دەکەن "پشتگیری زاڵم و ستەم كارەكان مەكەن و منداڵەكانت بە پارەی حەرام پەروەردە مەكەن".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سی و چوار مامۆستای ئاینی لە هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا لەبارەى خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان (24ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵێن، "ئاماژەی زۆر ترسناك لەسەر ڕەوشی ئێستای هەرێمەكەمان هەیە و قات و قوڕی و نەبوونی مووچە و كۆمەڵێك گرفتی خزمەتگوزاری ڕووی لەخەڵك و جەماوەر كردووە".

 

ئەوان دەڵێن "داواکاری خوێندکاران زۆر ڕەوایە" و داوا لەهەر سێ سەرۆكایەتیەكە دەکەن "بەزووترین كات بێنە سەر خەت و مافی تەواوی قوتابیانی ئازیز دابین بكەن و خزمەتگوزارییەكان پێشكەش بە قوتابیان بكەن".

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:
بسم الله الرحمن الرحیم
پێغەمبەر ( صلی اللە علیە وسلم)، دەفەرموێت : ( إِنَّ الْمَلائِكَةَ لَتَضَعُ أَجْنِحَتَهَا لِطَالِبِ الْعِلْمِ رِضًا بِمَا يَصْنَعُ ).
بۆ بەڕێزان :
١ – سەرۆكی هەرێمی كوردستان .
٢ – سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان .
٣ – سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان.
٤ – وەزیری خویندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی.
٥ – دەسەڵاتدارانی سیاسی لەهەرێمی كوردستان.
سەرەتا سڵاو ..
بەڕێزان ئێمە وەك زانایانی ئایینی و دڵسۆزی خەڵك و میللەت ٬ ئاگاداری ڕوداوەكانی ئەم دواییەی هەرێمی كوردستانین !! ئاماژەی زۆر ترسناك لەسەر ڕەوشی ئێستای هەرێمەكەمان هەیە !!
قات و قوڕی و نەبوونی مووچەو كۆمەڵێك گرفتی خزمەتگوزاری ڕووی لەخەڵك و جەماوەر كردووە !!
خەڵكی بێزارو بێ تاقەت كردووە !! ئەمەش بۆتە هۆكاری ئەوەی گەنجان وڵات بەجێ دێڵن و لەسنوورو بەحرەكان دەمرن !! باری ژیانی قوتابیان زۆر قورس بوەو ٬ خەریكە وڵات لەرووی سومعەی ناوچەیی و نێو دەوڵەتی زۆر لەكەدار بوە !!
ئەمەش كارەساتە، وڵاتێك ئەم هەموو سەروەت و نەوت و كەرستە خاوەی هەبێت، خەڵك و قوتابی لەبرسان و بێ كاری كۆچ بكات!! شوێنی حەوانەوەیان لە بەشەناوخۆییەكان كەمترین خزمە تگوزری هەیە.
بۆیە ئێمە وەك مامۆستایانی ئایینی ئەم داواكاریانە دەخەینە بەر دەستی بەرپرسان و جەماوەرو قوتابیانی خۆشەویست :
١- قوتابیانی خۆشەویست داواكارییەكانتان ڕاست و ڕەوایە، بۆیە داوا لەبەڕێزتان دەكەین مەهێڵن داواكاریەكانتان بەلاڕێدا ببرێت و توندوتێژی لێبكەوێتەوەو مافەكانتان لەدەست بدەن.
٢- هێزەكانی ئاسایش، پۆلیس و بەرگری نیشتیمانی كارەكەتان بەرپرسیایەتیەو لەڕۆژی دوایی!! لەدونیا پشتگیری زاڵم و ستەم كارەكان مەكەن، چونكە خودا دەفەرموێت : ( ( وَلاَ تَرْكَنُوا إِلَي الَّذِينَ ظَلَمُوا فَتَمَسَّكُمُ النَّارُ )، منداڵەكانت بەپارەی حەرام پەروەردە مەكەن !!
لێدان و شەق وەشاندن و ئیهانەكردنی خەڵك و میللەتی خۆت تاوانەو پەڵەیەكی ڕەشی مێژوییە !!.
٣- داوا لەهەر سێ سەرۆكایەتیەكە دەكەین بەزۆترین كات بێنە سەر خەت و مافی تەواوی قوتابیانی ئازیز دابین بكەن و خزمەتگوزارییەكان پێشكەش بە قوتابیان بكەن!! زۆر لە قوتابیان نەكەن باوەزعەكە لەدەست نەچێت و لە دوای تەواوی پرۆسەكە لەدەست بدەن !! پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم ئەفەرموێ :
( اللهم من ولي من أمر أمتي شيئاً فشق عليهم فاشقق عليه، ومن ولي من أمر أمتي شيئاً فرفق بهم فارفق به )
كۆمەڵێك لەمامۆستایانی ئایینی هەرێمی كوردستان بەشێكیان لەخوارەوە ناومان هاتوەو بەشێكی تریشیان لەڕێی گەیشتنی بەیاننامەكە ناویان تۆمار دەكەن.
ناوەكان :
١- مامۆستا مەلا محمود فەقێ .
٢- مامۆستا نادر كانی كوردەیی .
٣- مامۆستا شێرزاد عبدالوهاب.
٤- مامۆستا عبدالخالق روناكی.
٥- مامۆستا زرار گرتكی
٦- مامۆستا إدریس كاریتانی.
٧- مامۆستا خالد گەردی.
٨- مامۆستا نامیق هەنارەیی.
٩- مامۆستا سلیم شوشكەیی.
١٠- مامۆستا عمر جاف.
١١- مامۆستا هێمن شارستێنی.
١٢- مامۆستا عمر شارستێنی.
١٣- مامۆستا نازم عوسمان خەتیب.
١٤- مامۆستا عداللە غوڕغوڕەیی.
١٥- مامۆستا خیراللە حسن.
١٦- مامۆستا بەڵێن ڕانیەیی.
- مامۆستا عبد الفتاح ناوبەرگەیی.
١٨- مامۆستا صدر الدین بالیسانی.
١٩- مامۆستا فتح اللە كانی مازویی.
٢٠- مامۆستا عبد الستار حاجیاوە.
٢١- ملا أبوبكر كانی تویی.
٢٢- ملا عوسمان كانی كوردەیی.
۲۳- ملا هاشم عبدالله
٢٤- زیرەك مغدید.
٢٥- ملا شیمال كمال سورچی.
٢٦- ملا انس عبداللە.
٢٧- ملا یوسف سلیمان .
٢٨-ملا حسین علی احمد.
٢٩- ملا ێ‌زاد جوهر.
٣٠- ملا سلیمان كریم.
٣١- ملا یعقوب بكر
٣٢- ملا إبراهیم كریم.
٣٣- ملا سباح خدر.
٣٤- ملا مقسود أكرم
تێبینی: داوا لە مامۆستایانی ئایینی هەرێمی كوردستان دەكەین، پشتگیری ئەم بەیاننامەیە بكەن و ناوی خۆیان تۆمار بكەن وەك واجبێكی شەرعی.