ناس کورد-
لە قەڵادزێ گەنجێک لە سەربانی ماڵەکەیان بەربووەتەوە و دوای چەند کاتژمێرێک مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
گەنجەکە ناوی محەمەدە و لەدایکبووی ساڵی 1992ـە و پیشەی کاسبە و دانیشتووی ناحیەی هەڵشۆی سەر بە قەزای پشدەرە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕوونکردنەوەیەکدا (24ی تشرینی دووەمی 2021) لە زاری کەسوکارەکەیەوە دەڵێت، "لە سەربانی ماڵی خۆیان بەربۆتەوە و بەو هۆیەشەوە بە سەختی بریندار بووە".
دەشڵێت، "دوایی چارەسەری سەرەتایی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بەڕێکراوە بۆ سلێمانی، بەڵام لە ڕێگادا لە نزیک ڕانیە باری تەندروستی زیاتر تێکچووە و دواتر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە، دوای پشکنینی پزیشکی دەرکەوتووە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە."