گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سكرتێری ڕۆژنامەوانی لاهور شێخ جەنگی ’’ڕفێنرا’’

2021.11.24 - 08:29
App store icon Play store icon Play store icon
سكرتێری ڕۆژنامەوانی لاهور شێخ جەنگی ’’ڕفێنرا’’

ناس کورد-

میدیاکانی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی دەڵێن، ئەمشەو هیزێكی دەمامكدار لە شاری سلێمانی و لەنێو ماڵەكەی خۆیدا، كاروان عەلی شامار، سكرتێری ڕۆژنامەوانی لاهور شێخ جەنگییان بەرەو شوێنێكی نادیار ڕفاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تائێستا هیچ لایەنێکی ئەمنی زانیاری لەسەر دەستگیرکردن یان ڕفاندنی ناوبراو بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام ماوەیەک پێش ڕفاندنی، کاروان عەلی شامار لە فەیسبوکی خۆی نوسیبووی، "دەمێکە دەڵێین چارەنوسی ھەموو ھێزێکی بەڵتەچیی و شەق وەشێن لە قەزافی و سەدام باشتر نابێ، دیمەنی خۆپیشاندانەکانی ئەمرۆی سلێمانی سەلماندی کە سەرەتایی کۆتاییان دەبێ!"

me_ga.php?id=4765

پێشتر و ڕۆژی 9ی تشرینی یەکەمی 2021، ڕێبوار عەلی شاماری برای کە یەکێکە لە فەرماندە سەربازییەکانی لیوای یەکی سکرتارییەتی پێشووی یەکێتی و ئێستا لەگەڵ لاهوری شێخ جەنگییە لەلایەن هێزێکەوە ڕفێندرا، ناوبراو بۆ ڕۆژی دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی "بە فشاری هادی عامری ئازاد کراوم."

 

ڕێبوار عەلی شامار ڕاشیگەیاند، "هێزێکی سەربە دوو بەرپرسی باڵای یەکێتی هەڵیانکوتایە سەرم و بە زەبری چەک و لێدوان ڕفاندمیان."

 

وتیشی، "دوای ئەوەی بردمیان بۆ شوێنێکی نادیار و بەشێوەیەکی زۆر دڕندانە ئەشکەنجە درام و سەرم بە 16 تەقەڵ دووراوەتەوە."

 

ڕێبوار عەلی شامار ئەوەشی خستەڕوو، " لە 17 شوبات هەزار ئیشی قۆڕم کردووە، ئەوەش وەفاکەیان بوو بۆ من و ئاوا پاداشتیان داماوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دواتر لەژێر فشاری هادی عامریدا ئازادکرام و ئەو تەلەفۆنی بۆ قوباد تاڵەبانی كرد و وتی دەبێت ئازادی بکەن."

 

هەروەها وتیشی " سەرم 16 تەقەڵی پێوەیە و لوتیان شکاندووم، ئەوانەشی لێیانداوم، هەموویان هاوڕێمن و لەسکرتارییەت بەیەکەوە بوین".