ناس کورد-
ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان دیمەنێکى دیکەى هێرشکردنە سەر خوێندکارێکى خۆپیشاندەرى لەسلێمانى بڵاوکردەوە و دەڵێت خوێندکارەکە سکاڵا تۆمار دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلى حەمەساڵح لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، "ئەم کوڕەی کە بە چەند کەسەوە بە شەق و بۆکس لێی دەدەن ناوی ئەحمەد هیجرانە، پەیوەندی پێوە کردوم و وتی: سبەی ساکاڵا تۆمار دەکەم".
دەشڵێت هێرشبەرەکە ئەفسەری لیوای پاراستنی یەکی سلێمانییە.
تا ئێستا لیواى یەکى پاراستنى سلێمانى هیچ رونکردنەوەیەکى لەو بارەیەوە نەداوە، بەڵام پێشتر رەتیکردەوە ئەو کەسەى بەشەق لە خوێندکارێکى زانکۆ دەدات سەر بە ئەوان بێت.
لیواى یەکى پاراستنى سلێمانى (23ی تشرینی دووەمی 2021) لەرونکردنەوەیەکدا رایگەیاند "دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیى له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه هێرشده‌كرێته‌سه‌ر خوێندكارێك، ئێمه بۆ ڕایگشتى ڕاده‌گه‌یه‌نین ئه‌وه ڕه‌فتارى هێزى ئیمه نیه، هێزه‌كانى ئێمه پۆشاكى سه‌ربازیى ده‌پۆشن له‌كاتى جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانیان".
ئاماژەى بەوەشکردووە "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌دواداچوونى ته‌واو ده‌كه‌ین هه‌ركه‌سێك سه‌ربه لیواكه‌ى ئێمه‌بێت و ئه‌وڕه‌فتاره‌ى كردبێت توندترین ڕێوشوێنى یاسایى له‌گه‌ڵ ده‌گرینه‌به‌ر".