ناس کورد-
لەئەنجامى دوو ڕووداوی هاتوچۆ له‌سنوی پارێزگای سلێمانی، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداو كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی رادیۆى هاتوچۆى سلێمانى، كه‌مێك پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سلێمانی - تاسڵوجه نزیك یوتێرنی هێزه‌كانی حه‌فتا، كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه خۆی كێشاوه بهستونێكی كاره‌بادا، به‌و هۆیه‌وه شۆفێره‌كه‌ی بریندار بووه‌و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كراوه.
ئاماژە بەوەشکراوە، له‌ڕووداوێكی دیكه‌ی هاتوچۆدا له‌سه‌ر شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود، نزیك گروپی جیهان، ئۆتۆمبێلێك لهپیادهیهكی داوه كه پیاوێكی له‌دایكبووی ساڵی (1980)یه، به‌و هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.