گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فرانس پرێس: خۆپیشاندانەكان كاریگەرییان لەسەر وێنەی كوردستان دەبێت

2021.11.23 - 23:46
App store icon Play store icon Play store icon
فرانس پرێس: خۆپیشاندانەكان كاریگەرییان لەسەر وێنەی كوردستان دەبێت

ناس كورد_

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاوی كردەوە گرژییەكانی ئەم دواییەی هەرێم و جیاكارییە كۆمەڵایەتییەكان كاریگەرییان دەبێت لەسەر وێنەی هەرێمی كوردستان كە دەیەوێت خۆی وەك پەناگەی ئارامی و گەشەپێدانی ئابووری پیشان بدات لە ناو عێراقێكدا كە جەنگ گوشیویەتی. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسە جیهانییەكە پاش ڕووماڵی خۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆی سلێمانی و هەولێر (23ی تشرینی دووەمی 2021) و هۆكارەكانی، ئەوەشی بیر هێناوەتەوە، ماوەیەك بەر لەئێستا ژمارەیەك كوردی كۆچبەر لەسەر سنوری بێلاڕووس و پۆڵەندا گیریان خواردووە، ئەوانەش بەهۆی سەختی ژیانەوە هەڵهاتوون.

 

ئەمڕۆ بۆ ڕۆژی سێیەم لەسەریەک خۆپیشاندانی خوێندکاران لە سلێمانی بۆ داواکردنی دەرماڵە بەردەوام بوو، خۆێندکاران لە زانکۆی سلێمانییەوە بەرەو بەردەرکی سەرای سلێمانی بەڕێکەوتن، بەڵام لە نزیک شەقامی سەهۆڵەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕێگرییان لێ کرا، دواتر لە بەردەم مەڵبەندی یەکی ڕێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گرژی و ئاڵۆزی دروست بوو.   

  

  

خوێندکاران قسەیان بۆ پەیامنێری ناس کورد کرد و دەڵێن، ئەمڕۆ ئەوان شەقام ناگرن و بەشێوەیەکی هێمنانە داوای مافی خۆیان دەکەن و هیوادارن حکومەت بە دەم داواکەیانەوە بچێت.          

  

ماوەی سێ ڕۆژە خۆپیشاندانی خوێندکاران بۆ داواکردنی دەرماڵەکانیان دەستیپێکردووە و دوێنێ دووشەممە خۆپیشاندانەکە گرژی لێکەوتەوە و چەند خوێندکارێک برینداربوون.           

  

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا (22ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵێت، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی ژمارە (1018) لە بەرواری 11/2/2014 و بەهۆی قەیرانی داراییەوە خەرجكردنی دەرماڵەی خوێندكاران ڕاگیراوە.            

  

دەشڵێت، پێش 2014 و دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ تخصيصات بۆ دەرماڵەی خوێندكاران دانراوه‌ و هه‌ر لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوه‌ خه‌رجكراوه‌ و به‌ هیچ جۆرێك نه‌هاتۆته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و په‌یوه‌ندی به‌ داراییه‌وه‌ نییه‌.