گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

فەرمانێک لە قوباد تاڵەبانییەوە لەبارەى ئەو کەسەى بەشەق لە خوێندکارێک دا

2021.11.23 - 23:06
App store icon Play store icon Play store icon
فەرمانێک لە قوباد تاڵەبانییەوە لەبارەى ئەو کەسەى بەشەق لە خوێندکارێک دا

ناس کورد-

 قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم فەرمانى بەهێزە ئەمنییەکان کرد ئەو کەسە دەستگیر بکەن کە هێرشیکردە سەر خوێندکارێکى خۆپیشاندەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی میدیاکانى یەکێتى، قوباد تاڵەبانی فەرمانی بە هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی کردووە هەر ئەمشەو ئەو کەسە دەستگیر بکەن کە بەشەق لە خوێندکارێکیدا.

 

لە سێیەم رۆژى خۆپیشاندانى خوێندکاراندا لەسلێمانى کە گرژى و ئاڵۆزى لێکەوتەوە، ئەندامێکى هێزە ئەمنییەکان بەتوندى لەخوێندکارێکی دا، ئەوەش کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە.  

 

عەلى حەمەساڵح ئەندامى پەرلەمانى کوردستان (23ی تشرینی دووەمی 2021) لە راگەیەنراوێکى کورتدا رایگەیاند "جێگری سەرۆکی حکومەت پێی ڕاگەیاندم: ئەو کەسەی بەشەق لە سەری خوێندکارەکە دەدات دەستگیردەکرێت و رامسپاردوون .چاوڕێین".  

 

هەر لەو بارەیەوە، لیواى یەکى پاراستنى سلێمانى (23ی تشرینی دووەمی 2021) لەرونکردنەوەیەکدا رایگەیاند "دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیى له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه‌ هێرشده‌كرێته‌سه‌ر خوێندكارێك، ئێمه‌ بۆ ڕایگشتى ڕاده‌گه‌یه‌نین ئه‌وه‌ ڕه‌فتارى هێزى ئیمه‌ نیه، هێزه‌كانى ئێمه‌ پۆشاكى سه‌ربازیى ده‌پۆشن له‌كاتى جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانیان".    

  

ئاماژەى بەوەشکردووە "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌دواداچوونى ته‌واو ده‌كه‌ین هه‌ركه‌سێك سه‌ربه لیواكه‌ى ئێمه‌بێت و ئه‌وڕه‌فتاره‌ى كردبێت توندترین ڕێوشوێنى یاسایى له‌گه‌ڵ ده‌گرینه‌به‌ر".    

  

ئەوە لەکاتێکدایە، عەلى حەمەساڵح ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە راگەیەنراوێکدا وتى "ئەو گروپەی بەشەق و بۆکس لە خوێندکارێک دەدەن، بەشی زۆریان سەر بە لیوای یەکی پاراستنی سلێمانیە".    

  

دەشڵێت "لە بەدواداچونین بۆ ئەو کەسەشی شەقی ھەڵداوە لەسەری خوێندکارەکە.. ھەرچەندە بەرپرسێکی باڵای ئەمنی پێی ڕاگەیاندم:  سەر بە ئاسایشە.. بەڵام لەگەڵ بەرپرسی ئاسایشی سلێمانی قسەم کرد..وتی: بەدڵنیایی لە بەدواداچونین بزانین ھەر کەسێکە دەستگیری دەکەین و ھەمو ئیجرائاتێکی یاسایی دەکەین.. جێگری سەرۆکی حکومەت و پارێزگاری سلێمانی بەرپرسن( لیوای یەک سەر بە پارێزگایە)".    

  

لاى خۆیەوە، پارێزگارى سلێمانى رایگەیاند، لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردراون بە لێکۆڵینەوەو دۆزینەی ئەو کەسانەی بەدەر لەهەر بنەمایەکی مافەکانی مرۆڤ و دور لەهەر بڕیارو ڕاسپاردن و دیسپلینێکی سەربازیی ڕوبەڕوی خۆپیشاندەرو هاووڵاتیانی مەدەنیی بونەتەوە.  

  

هەڤاڵ ئەبوبەکر (23ی تشرینی دووەمی 2021)  لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە "هیچ کەسێک، هیچ فەرمانێکی فەرمیی و دەوڵەتیی، ڕێکخراو یان ناڕێکخراوی پێنەکراوە بە بەکارهێنانی هیچ جۆرە توندوتیژییەک و هەر حاڵەتێکیش ڕویداوە بکەرەکانی وەک کەس لێیبەرپرسیارن".