گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانکۆیەکى دیکە دەوامى راگرت 

2021.11.23 - 23:02
App store icon Play store icon Play store icon
زانکۆیەکى دیکە دەوامى راگرت 

ناس کورد-

 

زانکۆى کۆیە بڕیاریدا بۆ ماوەى دوو رۆژ دەوام رابگیرێت، بەهۆى بەردەوامى خۆپیشاندانى خوێندکارانەوە، ئەوەش دواى راگرتنى دەوام لەهەردوو زانکۆى سلێمانى و راپەڕین بەهەمان هۆکار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى ئەنجومەنى زانکۆیە، دواى ئەوەى ئەندامانى ئەنجومەنى زانكۆ گفتوگۆيان كرد دەربارەى ڕوداوو و پێشهاتەكانى دوو ڕۆژى ڕابردوو لە نارەزايى خوێندكاران بە مەبەستى پێدان و گەرانەوەى دەرماڵەى خوێندكاران، كە لە ساڵى خوێندنى (٢٠١٤-٢٠١٥)وە ڕاگيراوە، دوو بڕیارى دەركرد:

 

يەكەم:  بەيانى و دوو بەيانى واتە ڕۆژانى (٢٤ و٢٥/ ١١/ ٢٠٢١) خوێندنى بەرايى (بكالۆريۆس) لە بەيانيان و ئێواران ڕاگيرا.

 

دووەم: تاقيكردنەوەكانى ئەم دوو ڕۆژەى كە دەكەونە رۆژەكانى ڕاگرتنى دەوام لە لايەن بەشە زانستيەكانەوە كاتێكى ترى بۆ ديار دەكرێت.

 

سێيەم: دەوامى كارگێرى لە زانكۆمان ئاسايى دەبێت.