گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە نزیک سنوری پۆڵەندا تەرمی کۆرپەیەکى کۆچبەری عێراقی بەبێ دایک و باوکی بەخاک سپێردرا

2021.11.23 - 22:19
App store icon Play store icon Play store icon
لە نزیک سنوری پۆڵەندا تەرمی کۆرپەیەکى کۆچبەری عێراقی بەبێ دایک و باوکی بەخاک سپێردرا

ناس کورد-

 

ئەو دایکە کۆچبەرە عێراقییەی کە پاش پەڕینەوەی لە سنووری یەکێتی ئەوروپا بۆ ناو پۆڵەندا کۆرپە 27 هەفتەییەکەی لەدەستدا، ڕۆژی سێشەممە لە مەراسیمێکدا کۆرپەکەی بەخاکسپێردرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێوڕەسمەکە لە گۆڕستانی بۆهۆنیکی تاتار نژادە کەمینەکانی پۆڵەندا بەڕێوەچوو، کە سێ کۆچبەری دیکە لەوێ بەخاکسپێردراون، ئەوەش بەپێی پێگەى VOA.

 

تابوتە بچووکەکە لەلایەن دوو ئەندامی کۆمەڵی موسڵمانی ناوخۆ و ئیمامێکەوە هەڵگیرابوولە کاتێکدا یەکەم بەفری وەرزی زستانی کێڵگەکانی دەوروبەری داپۆشیبوو.

 

ئیمام عەلی ئالیکساندەر بازارویچز بە ئامادەبوانی وت "ئەم خەڵکە ماڵ و وڵاتی خۆیان بۆ گەشتکردن بەجێ نەهێشتووە، بەڵکو لە پێناو دۆزینەوەی ژیانێکی باشتر جێیان هێشتووە."

 

وتیشی " کاتێک گۆڕی ڕابردوومان هەڵکەند هیوامان خواست دواین بێت، بەڵام بەداخەوە وا دەرنەچوو."

 

دایک و باوکی ئەو کۆرپەیە لەوێ ئامادە نەبوون. دایکی ڕەوشی تەندروستی خراپە و لە نەخۆشخانەیە و باوکیشی لەگەڵ پێنج منداڵەکەی تری لە کەپێکی پەنابەرانن نزیک شاری بیالیستۆک.

 

خۆبەخشە پۆڵەندییەکان لە دارستانێکی نزیک گوندی ناروکای سەر سنووری پۆڵەندا بە هانای ئەو خێزانەوە چووبوون.

 

پیۆتر ماتیچی یەکێک لە خۆبەخشەکان بە ڕۆژنامەی گازێتا ویبۆرچای وتووە " منداڵەکان بە بێدەنگی لە تەنیشت دایکیان دانیشتبوون، کە هاواری دەکرد، باوکیشیان دەستیخۆی دەگوشی و داوای یارمەتی دەکرد." ئەو وتی " ئەوە بۆ دووڕۆژە هەر ڕاکشاوە، دەڕشێتەوەو هیچیشی بۆ ناخورێت."

 

ئۆتۆمبێلێکی فریاگوزاریی ژنەکەی گەیاندە نەخۆشخانە و لەوێ پزیشکان پشتڕاستیان کردەوە کە منداڵەکەی گیانی لەدەستداوە.

 

گۆڕی نوێی ئەو کۆرپەیە بە تەنیشت گۆڕی مستەفا محەمەد مورشیدی یەمەنی تەمەن 37 ساڵان و ئەحمەد حەسەنی سوریایی تەمەن 19 ساڵان و کۆچبەرێکی تری نەناسراوەوەیە.