گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەلا بەختیار: یەکێتى موچەى ئەو ئەندامانەى دەبڕێت کە دەنگیان پێنەداوە

2021.11.23 - 21:52
App store icon Play store icon Play store icon
مەلا بەختیار: یەکێتى موچەى ئەو ئەندامانەى دەبڕێت کە دەنگیان پێنەداوە

ناس کورد-

 

مەلا بەختیار رایگەیاند، یەکێتى چاودێری ئەندام‌و كادرەكانی دەكات، تا بزانێ‌ كێ‌ دەنگی نەداوەتێ‌ بۆ ئەوەى موچەكەی ببڕدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەلا بەختیار ئەندامى ئەنجومەنى باڵاى سیاسی و بەرژەوەندى یەکێتى لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند "لەئێستادا، كەسوكاری شەهیدان، كادرو هەڤاڵانی یەكێتیی، لەم دۆخە نیگەرانن‌و تەنانەت بەشێكیش لەهەڵبژاردندا دەنگیان نەداوەتێ‌! كە ئەمەش سەرەنجامی هەڵەو كەموكوڕییەكانە".

 

وتیشى "ئەو یەكێتییەی باشترین تێكۆشەرەكان دەهاتنە ریزەكانییەوەو شانازیان دەكرد كە یەكێتی بن، بەڵام ئێستا ئەو یەكێتییە، بەجۆرێكە بەشێك لەئەندامەكانی متمانەیان لێسەندۆتەوەو دەنگیان نەداوەتێ‌! ئەو یەكێتییە ئێستا چاودێری ئەو ئەندام‌و كادرانەی دەكات، كە موچەیان دەداتێ‌، تا بزانێ‌ كێ‌ دەنگی داونەتێ‌، یاننا! موچەكانیان دەبڕن".

 

مەلا بەختیار دەشلێت "بەڵام نازانین ئەگەر ویژدانی خەڵك ئازار بدەیت، دەنگت ناداتێ‌، چونكە دەنگدان ویژدانە، نەك گیرفان! باو موچەشی بدەیتێ‌، بەڵام خەڵك بەبڕواوە دەنگدەدات، چونكە هیچكات گیرفان پڕنابێت، بەڵام ویژدان بەیەك كردەوەی باش پڕدەبێ‌!".

 

لەبارەى ژەهر خواردکردنیشەوە، مەلا بەختیار وتى "بۆ لەناوماندەبن؟ سەركردایەتیمان بەجێهێشت، سەرۆكمان بۆ بەجێهێشتن، پارە، لەشكر، راگەیاندن‌و هەمووشتێكی یەكێتیمان بۆ بەجێهێشتن، بفەرموون ئەگەر لەئێمەتان باشتر بۆ دەكرێت، سەركەوتووبن! بەڵام كە خۆتان پێتان ناكرێت، چ گوناهێكی ئێمەی تێدایە؟!".