ناس کورد-
ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، جێگرى سەرۆکى حکومەت پێی راگەیاندووە ئەو کەسەی بەشەق لە سەری خوێندکارێکى خۆپیشاندەری داوە دەستگیردەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلى حەمەساڵح (23ی تشرینی دووەمی 2021) لە راگەیەنراوێکى کورت‌دا رایگەیاند "جێگری سەرۆکی حکومەت پێی ڕاگەیاندم: ئەو کەسەی بەشەق لە سەری خوێندکارەکە دەدات دەستگیردەکرێت و رامسپاردوون .چاوڕێین".
لە سێیەم رۆژى خۆپیشاندانى خوێندکاراندا لەسلێمانى کە گرژى و ئاڵۆزى لێکەوتەوە، ئەندامێکى هێزە ئەمنییەکان بەتوندى لەخوێندکارێکی دا، ئەوەش کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە.
لیواى یەکى پاراستنى سلێمانى (23ی تشرینی دووەمی 2021) لەرونکردنەوەیەکدا رایگەیاند "دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیى له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه هێرشده‌كرێته‌سه‌ر خوێندكارێك، ئێمه بۆ ڕایگشتى ڕاده‌گه‌یه‌نین ئه‌وه ڕه‌فتارى هێزى ئیمه نیه، هێزه‌كانى ئێمه پۆشاكى سه‌ربازیى ده‌پۆشن له‌كاتى جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانیان".
ئاماژەى بەوەشکردووە "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌دواداچوونى ته‌واو ده‌كه‌ین هه‌ركه‌سێك سه‌ربه لیواكه‌ى ئێمه‌بێت و ئه‌وڕه‌فتاره‌ى كردبێت توندترین ڕێوشوێنى یاسایى له‌گه‌ڵ ده‌گرینه‌به‌ر".
ئەوە لەکاتێکدایە، عەلى حەمەساڵح ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند "ئەو گروپەی بەشەق و بۆکس لە خوێندکارێک دەدەن، بەشی زۆریان سەر بە لیوای یەکی پاراستنی سلێمانیە".
دەشڵێت "لە بەدواداچونین بۆ ئەو کەسەشی شەقی ھەڵداوە لەسەری خوێندکارەکە.. ھەرچەندە بەرپرسێکی باڵای ئەمنی پێی ڕاگەیاندم: سەر بە ئاسایشە.. بەڵام لەگەڵ بەرپرسی ئاسایشی سلێمانی قسەم کرد..وتی: بەدڵنیایی لە بەدواداچونین بزانین ھەر کەسێکە دەستگیری دەکەین و ھەمو ئیجرائاتێکی یاسایی دەکەین.. جێگری سەرۆکی حکومەت و پارێزگاری سلێمانی بەرپرسن( لیوای یەک سەر بە پارێزگایە)".
هەر لەو بارەیەوە، پارێزگارى سلێمانى رایگەیاند، لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردراون بە لێکۆڵینەوەو دۆزینەی ئەو کەسانەی بەدەر لەهەر بنەمایەکی مافەکانی مرۆڤ و دور لەهەر بڕیار‌و ڕاسپاردن و دیسپلینێکی سەربازیی ڕوبەڕوی خۆپیشاندەرو هاووڵاتیانی مەدەنیی بونەتەوە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر (23ی تشرینی دووەمی 2021) لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە "هیچ کەسێک، هیچ فەرمانێکی فەرمیی و دەوڵەتیی، ڕێکخراو یان ناڕێکخراوی پێنەکراوە بە بەکارهێنانی هیچ جۆرە توندوتیژییەک و هەر حاڵەتێکیش ڕویداوە بکەرەکانی وەک کەس لێیبەرپرسیارن".