گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’توندترین سزا’’

لیژنەى ئەمنى سلێمانى ’’هێڵى سورى’’ دیاریکرد

2021.11.23 - 20:40
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەى ئەمنى سلێمانى ’’هێڵى سورى’’ دیاریکرد

ناس کورد-

 

لیژنەی باڵای ئەمنی سلێمانی رایگەیاند، رێز لەداواكانی خوێندكاران دەگرن، بەڵام تێكدانی ئارامی و جوڵەی ژیانی خەڵك بەهیچ جۆرێك رێگەپێدراو نیەو هێڵی سوورە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیژنەکە (23ی تشرینی دووەمی 2021) لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە "سەرپێچیكاران رووبەڕووی توندترین سزای یاسایی دەبنەوە".

 

دەقى راگەیەنراوەکە:



لیژنەی لە لیژنەی باڵای ئەمنی - سلێمانی 

 

خۆپیشاندان بەشێوازێكی ئارام و شارستانانیانە دیوێكی جوانی كایەكانی دیموكراسیە، رێز لەداواكانی خوێندكاران دەگرین، پەیامەكانیان گەیشتوەتە بەرزترین ئاستی هەڕەمی دەسەڵاتی رەسمی حكومەت، هێزە ئەمنیەكان رێنمایی پێویست كراون كە بەوپەڕی رێزەوەو مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەرە راستەقینەكان بكەن.

 

تێكدانی ئارامی و جوڵەی ژیانی خەڵك بەهیچ جۆرێك رێگەپێدراو نیەو هێڵی سوورە، سەرپێچیكاران رووبەڕووی توندترین سزای یاسایی دەبنەوە، لیژنەی باڵای ئەمنی – سلێمانی هیوای زوو چاكبونەوە بۆ سەرجەم بریندارانی خوێندكاران و هێزە ئەمنییەكان دەخوازێت.

 

لیژنەی باڵای ئەمنی - سلێمانی 

23-11-2021