گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

پارێزگارى سلێمانى: ئەو کەسانە دەدۆزرێنەوە کە ڕوبەڕوی خۆپیشاندەران بوونەوە

2021.11.23 - 20:09
App store icon Play store icon Play store icon
پارێزگارى سلێمانى: ئەو کەسانە دەدۆزرێنەوە کە ڕوبەڕوی خۆپیشاندەران بوونەوە

ناس کورد-

 

پارێزگارى سلێمانى رایگەیاند، لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردراون بە لێکۆڵینەوەو دۆزینەی ئەو کەسانەی بەدەر لەهەر بنەمایەکی مافەکانی مرۆڤ و دور لەهەر بڕیارو ڕاسپاردن و دیسپلینێکی سەربازیی ڕوبەڕوی خۆپیشاندەرو هاووڵاتیانی مەدەنیی بونەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەڤاڵ ئەبوبەکر (23ی تشرینی دووەمی 2021)  لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە "هیچ کەسێک، هیچ فەرمانێکی فەرمیی و دەوڵەتیی، ڕێکخراو یان ناڕێکخراوی پێنەکراوە بە بەکارهێنانی هیچ جۆرە توندوتیژییەک و هەر حاڵەتێکیش ڕویداوە بکەرەکانی وەک کەس لێیبەرپرسیارن".

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

خوێندکارانی خۆشەویست، هاووڵاتیانی بەڕێز..

ئێمە وەک پارێزگای سلێمانی؛ بەتوندی ئیدانەی هەر توندوتیژییەک دەکەین. لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردراون بە لێکۆڵینەوەو دۆزینەی ئەو کەسانەی بەدەر لەهەر بنەمایەکی مافەکانی مرۆڤ و دور لەهەر بڕیارو ڕاسپاردن و دیسپلینێکی سەربازیی ڕوبەڕوی خۆپیشاندەرو هاووڵاتیانی مەدەنیی بونەتەوە.

 

هیچ کەسێک، هیچ فەرمانێکی فەرمیی و دەوڵەتیی، ڕێکخراو یان ناڕێکخراوی پێنەکراوە بە بەکارهێنانی هیچ جۆرە توندوتیژییەک و هەر حاڵەتێکیش ڕویداوە بکەرەکانی وەک کەس لێیبەرپرسیارن.

 

پارێزگاری سلێمانی هیچ هێزێکی تایبەتیی و دیاریکراو بەخۆی نییەو، پارێزگای سلێمانیش دامەزراوەیەکی تەواو مەدەنییە.

 

وەک یەکەم دامەزراوەی دەوڵەتیش هەر دوێنێ هەڵوێستی فەرمیی خۆمان لەسەر داواکاریی خوێندکاران ڕاگەیاندووەو لێرەدا دووپاتی دەکەینەوە:

((خوێندکارانی خۆشەویست..

 

ئێمە وەک پارێزگای سلێمانی؛ پشتیوانیی لە داوا ڕەواکانتان دەکەین و دژی هەر توندوتیژیی و بەریەککەوتنێکین لە هەر لایەکەوە بێت، پەیام و داواکارییەکانی ئێوەمان گەیاندۆتە وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان و دەخوازین بەزوترین کات وەڵامی داوا ڕەواکانتان بدرێتەوە، پاراستنی ئارامیی و سەقامگیریی ئەرکی هەموومانەو پارێزەری هەر چالاکیی و ڕێگایەکی مەدەنیانە دەبین کە بە ئاشتیانە گوزارشت لە داخوازییەکان بکات)).