کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێک ئەنجام بدات و تێیدا دەنگ لەسەر هەمواری یاسای پارێزگاکانی هەرێم بدات. . ڕاگەیاندنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 8ی تەمموزی 2019، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژماره 12ى ئاسایی خولی بههارهی ساڵی یهكهم ئەنجام دەدات. . بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە، کۆبوونەوەکە یەک بڕگەی دەبێت و تێیدا دهنگدان لهسهر پێشنیازی یاسای ههموارى یهكهمی یاسای ژماره سێى ساڵی 2009 یاسای پارێزگاكانی ههرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت. . لەوبارەوە عەبدوستار مەجید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند ئەوان تێبینیان لەسەر پێشنیازەکە هەیە و دەنگی پێ نادەن. . سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ وتیشی پەلە پەلێکی زۆر بە تێپەڕاندنی پڕۆژە یاساکەوە دیارە و تەنیا ئامانجێکی دیارکراوی لە پشتە. . بەپێی پێشنیازەکە کە لە لایەن فراکسیۆنی پارتیەوە ئامادەکراوە، ماوەی کارکردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان تا ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەو ئەنجومەنانە درێژدەکرێتەوە، و رێگە بە کاندیدی پارێزرگاریش دەدات، لە دەرەوەی ئەنجومەنەکان دیاری بکرێن. .