ناس کورد-
لیواى یەکى پاراستنى سلێمانى رایگەیاند، ئەو کەسەى هێرشیکردووەتە سەر خوێندکارێکى خۆپیشاندەر سەر بەئەوان نییە، لەکاتێکدا پەرلەمانتارێک جەختدەکاتەوە هێرشبەرەکان سەر بەو لیوایەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لیواى یەکى پاراستنى سلێمانى (23ی تشرینی دووەمی 2021) لەرونکردنەوەیەکدا رایگەیاند "دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیى له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه هێرشده‌كرێته‌سه‌ر خوێندكارێك، ئێمه بۆ ڕایگشتى ڕاده‌گه‌یه‌نین ئه‌وه ڕه‌فتارى هێزى ئیمه نیه، هێزه‌كانى ئێمه پۆشاكى سه‌ربازیى ده‌پۆشن له‌كاتى جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانیان".
ئاماژەى بەوەشکردووە "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌دواداچوونى ته‌واو ده‌كه‌ین هه‌ركه‌سێك سه‌ربه لیواكه‌ى ئێمه‌بێت و ئه‌وڕه‌فتاره‌ى كردبێت توندترین ڕێوشوێنى یاسایى له‌گه‌ڵ ده‌گرینه‌به‌ر".
ئەوە لەکاتێکدایە، عەلى حەمەساڵح ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند "ئەو گروپەی بەشەق و بۆکس لە خوێندکارێک دەدەن، بەشی زۆریان سەر بە لیوای یەکی پاراستنی سلێمانیە".
دەشڵێت "لە بەدواداچونین بۆ ئەو کەسەشی شەقی ھەڵداوە لەسەری خوێندکارەکە.. ھەرچەندە بەرپرسێکی باڵای ئەمنی پێی ڕاگەیاندم: سەر بە ئاسایشە.. بەڵام لەگەڵ بەرپرسی ئاسایشی سلێمانی قسەم کرد..وتی: بەدڵنیایی لە بەدواداچونین بزانین ھەر کەسێکە دەستگیری دەکەین و ھەمو ئیجرائاتێکی یاسایی دەکەین.. جێگری سەرۆکی حکومەت و پارێزگاری سلێمانی بەرپرسن( لیوای یەک سەر بە پارێزگایە)".