گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

بلاسخارت هۆشداری دەدات لە ’’هەوڵى گۆڕینى’’ ئەنجامى هەڵبژاردن لە عێراق

2021.11.23 - 18:56
App store icon Play store icon Play store icon
بلاسخارت هۆشداری دەدات لە ’’هەوڵى گۆڕینى’’ ئەنجامى هەڵبژاردن لە عێراق

ناس کورد-

 

نێردەى تایبەتى سکرتێرى گشتى نەتەوەیەکگرتووەکان لەعێراق رایگەیاند، هەر هەوڵێک بۆ گۆڕینى ئەنجامى هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق بەسەر ئەنجامدەرەکەیدا دەشکێتەوە و هیچ بەڵگەیەک نییە بۆ بوونى ساختەکاریی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جینین بلاسخارت (23ی تشرینی دووەمی 2021) لەوتەیەکدا لەئەنجومەنى ئاسایش وتى "کاردانەوەکان بەرانبەر ئەنجامى هەڵبژاردن لەعێراق نابێت بگاتە ئاستى هەڕەشە و توندوتیژى".

 

وتیشى "هیچ بەڵگەیەک نییە بۆ بوونى ساختەکاریی بەبەرنامە لە هەڵبژاردنەکەدا".

 

بلاسخارت باسى لەوەشکرد، هەر هەوڵێکى نایاسایی بۆ گۆڕینى ئەنجامى هەڵبژاردن بەسەر ئەنجامەکەیدا هەڵدەگەڕێتەوە و داواکارى خۆپیشاندەرانى تشرینیش تا ئێستا بەردەوامە و داهاتووى عێراق ناڕوونە.

 

 جەختیشیکردەوە، ئەوان پێیان باشە ئەنجامى هەڵبژاردن لەنزیکترین کاتدا پەسەند بکرێت، بەڵام دەستور هیچ وادەیەکى دیارینەکردوە بۆ پەسەندکردنى ئەنجامەکان.