گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

پارتێکى عێراقى دەنگى دەخاتە پاڵ دەنگى خوێندکارانى خۆپیشاندەر لەهەرێم

2021.11.23 - 17:58
App store icon Play store icon Play store icon
پارتێکى عێراقى دەنگى دەخاتە پاڵ دەنگى خوێندکارانى خۆپیشاندەر لەهەرێم
ناس کورد-

 

پارتی ( البيت الوطني- ماڵی نیشتیمانیی) رایدەگەیەنێت دەنگی خۆی دەخاتە پاڵ دەنگی ڕۆڵەکانی “گەلی عێراق”، هەر لەو چوارچێوەیەشدا پشتیوانیی خۆی بۆ ئەو خوێندکارانە دووپات دەکاتەوە کەوا لە هەرێمی کوردستان داوای مافە رەواکانی خۆیان دەکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پارتەکە (23ی تشرینی دووەمی 2021) لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند "داوا لە دەوڵەتی عێراق و حکومەتی هەرێم و هێزە ئەمنییەکان دەکەین کەوا پابەندی دەستوور بن و کار بە پەڕاوی( بنەماکانی کار و ئەرکی کارمەندانی جێبەجێکردنی یاسا) بکەن کەوا لە کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەرچووە، ئەمەش لە پێناو پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران و گەرەنتیکردنی بەکارنەهێنانی توندوتیژیی!".

 

دەقى بەیاننامەکە:



پارتی ( البيت الوطني- ماڵی نیشتیمانیی) رایدەگەیەنێت کەوا؛ دەنگی خۆی دەخاتە پاڵ دەنگی ڕۆڵەکانی “گەلی عێراق”، و هەر لەو چوارچێوەیەشدا پشتیوانیی خۆی بۆ ئەو خوێندکارانە دووپات دەکاتەوە کەوا لە هەرێمی کوردستان داوای مافە رەواکانی خۆیان دەکەن.

هەروەها پارتی (ماڵی نیشتیمانیی) هۆشیاریی دەدات و داوا دەکات کەوا هێزە ئەمنییەکان دوور بن لە بەکارهێنانی هێز بۆ ڕێگەنەدان بە کەوتنەوەی ئەو کارەساتانەی کە لە سەروبەندی ( شۆڕشی تشرین) و لە ئەنجامی بەکارهێنانی توندوتیژییدا کەوتنەوە و لە ئەنجامدا سەدان کەس شەهید و بە هەزارانیش بریندار بوون!

 

داوا لە دەوڵەتی عێراق و حکومەتی هەرێم و هێزە ئەمنییەکان دەکەین کەوا پابەندی دەستوور بن و کار بە پەڕاوی( بنەماکانی کار و ئەرکی کارمەندانی جێبەجێکردنی یاسا) بکەن کەوا لە کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەرچووە، ئەمەش لە پێناو پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران و گەرەنتیکردنی بەکارنەهێنانی توندوتیژیی!

 

پارتی (ماڵی نیشتیمانیی) بەرپرسیاریەتیی سنووردارکردنی قورس و بەزەبری ئازادییەکان لە هەرێمی کوردستان دەخاتە ئەستۆی حکومەتی هەرێم و لە هەمان کاتیشدا، ڕۆڵی سەرەکیی وەبیر حکومەت دەهێنێتەوە، کە بریتییە لە پاراستنی گیان و ئاسایشی هاووڵاتیان و جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان.

هەروەک چۆن جەختیش لەسەر بوونی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی هاوشێوە لە زۆربەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەکاتەوە.

 

پارتی (ماڵی نیشتیمانیی) داوا دەکات کەوا هەموو ڕۆڵەکانی گەلی عێراق دەست لەناو دەست و بەتەنیشت یەکەوە پشتیوانیی خۆیان بۆ داواکارییەکانی برا و خوشکەکانیان لە هەرێمی کوردستان دووپاتبکەنەوە، هەروەک چۆن لە پێشوودا جوانتریین وێنەی پشتیوانییان لەسەروبەندی ( شۆڕشی تشرین) دا کێشا.

 

البيت الوطني

پارتی ماڵی نیشتیمانیی

23/11/2021