ناس کورد-
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسان رایگەیاند، ژمارەیەك لە پەیامنێران لە خۆپیشاندانى خوێندکاراندا لەسلێمانى بەركەوتەبوون بە گازی فرمێسك ڕێژ و كۆمەڵێك رووداوی نەخوازراو بەریەك كەوتن روویدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لقى سلێمانى سەندیکا (23ی تشرینی دووەمی 2021) لە راگەیەنراوێکدا داوایکردووە، هەر تیمێك دووچاری بەریەك كەوتن یان لێوەرگرتنی كەلوپەل دەبێت سكرتێری لق و ئەندامانی ستافی لقی سلێمانی ئاگادار بكات تا بەهانایەنەوە بچن.
دەقى راگەیەنراوەکە:
لەدوو رۆژی رابردووداو لەگەڵ خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆو پەیمانگەكان بۆ گێڕانەوەی دەرماڵەی بڕاویان لەساڵی 2014 وە، كۆمەڵێك رووداوی نەخوازراو بەریەك كەوتن روویدا كە میدیا كاران و كەلو پەلو پێداویستیەكانیان لەلایەن خۆپیشادەرانەوە شكێنران و هەندێكیشیان لەلایەن هێزەكانی ناوخۆوە دەستیان بەسەردا گیرا، ژمارەیەك لە كچان و كوڕانی پەیامنێرانمان بەركەوتەبوون بە گازی فرمێسك رێژ هیوای سەلامەتی و تەندروستی باشیان بۆ دەخوازین.
لەسۆنگەی خەمخۆریمان بۆ هێمنی شارەكەمان و پاراستنی گیانی میدیاكاران و خۆپیشاندەرانی خوێندكاران، داواكارین جوانی و هێمنی شارو ئازادی وتن و بڵاوكردنەوە لەسەرو هەموو بەرژەوەندیەكەوە بێت و كەناڵەكانیش لەهەوڵی رووماڵكردنی راستەقینەدا بن نەك بە گەورەكردن و بچوك كردنەوەی روداوەكان..
داواكارین هەر تیمێك دووچاری بەریەك كەوتن یان لێوەرگرتنی كەلوپەل دەبێت سكرتێری لق و ئەندامانی ستافی لقی سلێمانی ئاگادار بكات تا بەهانایەنەوە بچین..
هێمنی شارو سەلامەتی ئەندامان و سەرجەم میدیاكاران كارو ئەركی سەرشانمانە
لقی سلێمانی
سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان
23/11/2021
ناس کورد-