گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە کابینەی پێشوودا هەردوو وەزارەتەکە پێکەوە بەڕێوەدەبران

لە کابینەی نۆیەمدا وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتیەکان تێکەڵ نابن

2019.07.08 - 09:05
App store icon Play store icon Play store icon
لە کابینەی نۆیەمدا وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتیەکان تێکەڵ نابن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد بەپێی ناوی ئەو کاندیدانەی بۆ کابینەکەی مەسرور بارزانی بڵاوکراونەتەوە، هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتیەکان جیا دەبن و تێکەڵ نابن. . شەوی ڕابردوو 7ی تەمموزی 2019، میدیاکانی پارتی دیموکرات ناوی کاندیدەکانی ئەو حزبەیان بۆ کابینەی نوێی حکومەت بڵاوکردەوە. . بەپێی ناوی کاندیدەکان، هەریەک لە وەزارەتەکانی سامانە سروشتیەکان و وەزارەتی کارەبا کە پشکی پارتی دیموکراتن کاندیدیان بۆ دیاریکراوە. . بۆ پۆستی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان، ئاشتی هەورامی لە پۆستەکەی ماوەتەوە و بۆ وەزارەتی کارەباش کەمال محەمەد ساڵح کاندید کراوە. . ئەمە لە کاتێکدایە، لە کابینەی هەشتەمدا بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، هەردوو وەزارەتەکە لە سەرەتای پێکهێنانی کابینەی حکومەتدا درانە دەست وەزیری سامانە سروشتیەکان. . لە کابینەی هەشتەمی حکومەتدا، هەوڵێک بۆ تێکەڵکردنی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و وەزارەتی کارەبا درا، بەڵام ئەنجام نەدرا و تەنها وەزارەتەکە لە لایەن وەزیری سامانە سروشتیەکانەوە بەڕێوەبرا. . لە سەرەتای پێکهێنانی کابینەی هەشتەمدا، وەزارەتی کارەبا پشکی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بوو و لە لایەن سەڵاحەدین بابەكرەوە بەڕێوەدەبرا، بەڵام بەهۆی دابین نەکردنی سوتەمەنی پێویست بۆ وێستگەکانی بەرهەم هێنانی کارەبا، رۆژی 3ی تشرینی دووەمی 2016 سەڵاحەدین بابەکر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەستی لەکار کێشایەوە. . هاوکات ئەنجومەنی وەزیران، 14ی هەمان مانگ بە فرمانێک وەزیری سامانە سروشتیەکانی کردە وەزیری کارەبای هەرێم.