گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرێک: ئەنجومەنی وەزیران لە بەرژەوەندی خوێندکاران بڕیار دەدات

2021.11.23 - 14:52
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرێک: ئەنجومەنی وەزیران لە بەرژەوەندی خوێندکاران بڕیار دەدات

ناس کورد-

بڕیارە سبەى چوارشەممە ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم کۆببێتەوە و پرسى خۆپیشاندانەکانى خوێندکاران و خەرجکردنى دەرماڵەکانیان تاووتوێ دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دانا عەبدولکەریم، وەزیرى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ میدیای بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند، سبەى چوارشەممە (24ی تشرینی دووەمی 2021) ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم کۆدەبێتەوە و بەشێکى گرنگى ئەجێنداى کۆبونەوەکە تایبەت دەبێت بە خۆپیشاندانەکانى چەند رۆژى رابردوى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان.

 

دانا عەبدولکەریم ئاماژەى بەوەشکرد، هەموو هەوڵەکان بە ئاڕاستەى ئەوەن ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم لە بەرژەوەندى خوێندکاران بڕیاربدات کە داواکارى سەرەکى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان خەرجکردنى دەرماڵەى خوێندنە.