ناس کورد-
بەپێی تۆمارێکی دەنگ کە خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی کۆیە دزەیان پێکردووە، مامۆستایەکی پەیمانگاکە هۆشداری دەداتە خوێندکاران کە خۆپیشاندان نەکەن چونکە "مەڵبەندی (یەکێتی) زۆر توندە و تەقە دەکەن."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناوی ئەو مامۆستایە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام وەک لە تۆمارە دەنگییەکەدا دەردەکەوێت، هۆشداری دەداتە خوێندکاران کە ئەگەر بەشداری خۆپیشاندانەکان بکەن ئەوە لە بەشە ناوخۆیی بێبەش دەکرێن و هەروەها لە پەیمانگاش ڕێکاریان لەدژی دەگیرێتەبەر.