گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سەڵاحەدین بەهائەدین هۆشداری لە بومەلەرزەیەکی سیاسی لە هەرێم دەدات

2021.11.23 - 14:16
App store icon Play store icon Play store icon
سەڵاحەدین بەهائەدین هۆشداری لە بومەلەرزەیەکی سیاسی لە هەرێم دەدات

ناس کورد- 

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لەبارەی خۆپیشاندانی خوێندکارانەوە هۆشداری دەدات لە بومەلەرزەیەکی سیاسی دەدات و دەڵێت، دۆخەكە مەترسیدارە و پێویستە بەرپرسان بێنەدەنگ. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان (سێشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، " پرسی مافەكانی قوتابیان ڕەوایە و بەشێكە لە پرسەكانی گەنج، گرژی و ئاڵۆزییەكان كە بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە دروست بووە، دەبێتە تێكدانی ناوەندەكانی خوێندن".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " مەترسییەكە لەوەدایە لەم كاتەدا ژینگەكە  لەبارە بۆ وەرچەرخان بەرەو زەمینلەرزەیەكی سیاسی و تێكەڵ بوو بەهەستی پەنگخواردووی جەماوەر. 

 

جەختیشی کردووەتەوە، "بۆیە هیوادارم دەسەڵات خێرا بچێ بەدەم داواكانیانەوە و چارەسەری بكات." 

 

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی و بەشێک لە ناوچەکانی دیکە بەردەوامە و لەنوێترین پێشهاتدا، ئاگریان لە مەڵبەندی یەکی یەکێتی لە سلێمانی بەردا. 


زیاتر بخوێنەرەوە: ڤیدیۆ؛ خوێندکارانی خۆپیشاندەر مەڵبەندی یەکی سلێمانیان سوتاند