گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ؛ خوێندکارانی خۆپیشاندەر مەڵبەندی یەکی سلێمانیان سوتاند

2021.11.23 - 13:40
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ خوێندکارانی خۆپیشاندەر مەڵبەندی یەکی سلێمانیان سوتاند

ناس کورد-

خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بەردەوامن لە خۆپیشاندان و بارەگای مەڵبەندی 1ـی ڕێکخستنی یەکێتیان لە سلێمانی سوتاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بۆ ڕۆژی سێیەم لەسەریەک خۆپیشاندانی خوێندکاران لە سلێمانی بۆ داواکردنی دەرماڵە بەردەوامە و خۆێندکاران لە زانکۆی سلێمانییەوە بەرەو بەردەرکی سەرای سلێمانی بەڕێکەوتن، بەڵام لە نزیک شەقامی سەهۆڵەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕێگرییان لێ کرا، دواتر لە بەردەم مەڵبەندی یەکی ڕێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گرژی و ئاڵۆزی دروست بوو.   

  

  

خوێندکاران قسەیان بۆ پەیامنێری ناس کورد کرد و دەڵێن، ئەمڕۆ ئەوان شەقام ناگرن و بەشێوەیەکی هێمنانە داوای مافی خۆیان دەکەن و هیوادارن حکومەت بە دەم داواکەیانەوە بچێت.  

  

ماوەی سێ ڕۆژە خۆپیشاندانی خوێندکاران بۆ داواکردنی دەرماڵەکانیان دەستیپێکردووە و دوێنێ دووشەممە خۆپیشاندانەکە گرژی لێکەوتەوە و چەند خوێندکارێک برینداربوون.   

  

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا (22ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵێت، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی ژمارە (1018) لە بەرواری 11/2/2014 و بەهۆی قەیرانی داراییەوە خەرجكردنی دەرماڵەی خوێندكاران ڕاگیراوە.    

  

دەشڵێت، پێش 2014 و دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ تخصيصات بۆ دەرماڵەی خوێندكاران دانراوه‌ و هه‌ر لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوه‌ خه‌رجكراوه‌ و به‌ هیچ جۆرێك نه‌هاتۆته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و په‌یوه‌ندی به‌ داراییه‌وه‌ نییه‌.