گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’زۆربەیان دەسەڵاتداران’’

وەزیرێكی پێشوو نهێنییەك لەسەر بڕوانامە ساختەكان ئاشكرا دەكات

2021.11.23 - 12:55
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرێكی پێشوو نهێنییەك لەسەر بڕوانامە ساختەكان ئاشكرا دەكات

ناس كورد-
حەسەن جەنابی، وەزیری پێشوو لە كابینەی عەبادی بەسەرهاتێك لە بارەی بڕوانامەی ساختەی یەكێك لە وەزیرەكانی حكومەت دەگێڕێتەوە و دەڵێت "نازانم ئەو 27 هەزار عێراقییەی بە ساختە بڕوانامەیان كڕیوە ئێستا هەستیان چۆنە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن جەنابی لە نووسینێكدا (23ی تشرینی دووەمی 2021) كە "ناس كورد" بینیویەتی دەڵێت، یەكێك لە وەزیرەكان كە لە گروپی 27 هەزار بڕوانامە ساختەكەی دەرەوەی وڵاتە، تێزی دكتۆراكەی بەدیاری پێشكەش بە وەزیرێكی دیكە كرد، قەبارەكەی زۆر گەورەبوو، ناوەڕۆكەكەشی تێكەڵەیەك بوو لە فەلسەفە و سیاسەت و كۆمەڵناسی، ئەویش وتی، جەنابی وەزیر، ئەم كتێبە گەورەیە چۆن دەخوێنرێتەوە؟، خاوەنی تێزەكەش وتی، بۆ من خۆم خوێندوومەتەوە تا تۆ بیخوێنیتەوە؟!

 

جەنابی كە نوسەری یاداشتەكانی "الدولة العمیقة"یە لەبارەی ئەزموونی خۆی لە كابینەی عەبادی (2014_2018)، ئەوەشی نووسیوە، ئەو 27 هەزار عێراقییەی بڕوانامەكانیان لە لوبنان كڕیوە، زیاتر دەسەڵاتدار و دەوڵەمەندن، یان بۆ زیادكردنی موچە و دەرماڵە، یان بۆ زیادكردنی "دال" بۆ پێشگری ناوەكانیان ئەو كارەیان كردووە.

 

وەزیری پێشووتری سەرچاوەكانی ئاو باس لەوەش دەكات كەسێكی وەك د. حەمید كیفائی كە ئەكادیمییەكی عێراقییە ماستەر و دكتۆرای لە چەند زانكۆیەكی دێرین و ڕەسەنی لەندەن هێناوە، لە عێراق بۆی یەكسان نەكراوە بەپاساوی ئەوەی پسپۆڕییەكەی گۆڕیوە لە ئابوورییەوە بۆ سیاسەت، كەچی بۆ ئەو هەزاران ساختەیە یەكسانكردنیان بۆ كراوە، پێش ئەوەش عودەی سەدام حسێن بەكالۆریۆسەكەی لە ئەندازە بووە و دكتۆراكەی لە سیاسەت!

 

لەماوەی پێشوودا میدیاكانی لوبنان و عێراق، بەدوایدا لێكۆڵینەوە فەرمییەكان ئەوەیان ئاشكراكرد سێ زانكۆی لوبنانی لەسەردەمی كۆرۆنادا 27 هەزار بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرایان ساختەیان فرۆشتووە بە خوێندكارانی عێراقی، نرخی دكتۆرا 10 هەزار دۆلار و ماستەر 5 هەزار دۆلار بووە.

 

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بڕیاریداوە خوێندنی عێراقییەكان لە هەندێك لە زانكۆكانی لوبنان هەڵپەسێرێت و لێكۆڵینەوەش بكات لە ناوەڕۆكی نامەو تێزە بەدەستهاتووەكانی دوو ساڵی ڕابردوو.