گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەشێکی دیکەی پارەی جوتیاران دابەش دەکرێت

2021.11.23 - 12:11
App store icon Play store icon Play store icon
بەشێکی دیکەی پارەی جوتیاران دابەش دەکرێت

ناس کورد- 

وەزارەتی بازرگانیی هەرێم گەیشتنی بەشی حەوتەمی چەکی بانکی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2021 بۆ هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و دەڵێت، جوتیاران بە زووترین کات لە بانکی شارەکان پارەکەیان وەریدەگرن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی بازرگانیی هەرێم (سێشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، " بەشی حەوتەمی چەکی بانکی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2021 گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان و پاش ئەوەی ڕێکارە کارگێڕییەکان تەواو دەبێت لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەکانی هەرێم." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "چەکە بانکیەکان بە برا جوتیارەکان دەدرێت و بە زووترین کات لە بانکی شارەکان  وەریدەگرن." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بڕە پارەی هاتوو بەم شێوەی لای خوارەوەیە:-

 

سڵێمانی:- یەک ملیار و 400 ملیۆن دینار

 

هەولێر:- 923 ملیۆن دینار

 

دهۆک: 140 ملیۆن دینار