گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ئاگادارییه‌كی بەپەلە هاتوچۆی سلێمانییه‌وه‌

2021.11.23 - 10:07
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییه‌كی بەپەلە هاتوچۆی سلێمانییه‌وه‌

ناس کورد- 

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە کە به‌هۆی گردبونه‌وه‌ی خوێندكارانی زانكۆو په‌یمانگاكان، شەقامەکانی، دووسایدی گه‌ڕه‌كی مه‌جیدبه‌گ به‌ره‌و زانكۆی سلێمانی، ئیسكان به‌ره‌و كه‌مپی كۆنی زانكۆی سلێمانی و شەقامی قلیاسان له‌هۆڵی مۆنالیزاوه‌ بۆ باخی به‌ختیاری به‌ربه‌ست كراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، "داوا شۆفێران ده‌كه‌ین بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێت، ڕوو له‌و شه‌قامانه‌ نه‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی لۆد‌و قه‌ره‌باڵغی زیاتر دروست نه‌بێت."

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی هاتوچۆی سلێمانی: 



هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتیان‌و شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌، به‌هۆی گرددبونه‌وه‌ی خوێندكارانی زانكۆو په‌یمانگاكان، دووسایدی شه‌قامی گه‌ڕه‌كی مه‌جیدبه‌گ به‌ره‌و زانكۆی سلێمانی به‌ربه‌ستكراوه‌، به‌هه‌مانشێوه‌ شه‌قامی ئیسكان به‌ره‌و كه‌مپی كۆنی زانكۆی سلێمانی به‌ربه‌ستكراوه‌، هاوكات شه‌قامی سه‌ره‌كی قلیاسان له‌هۆڵی مۆنالیزاوه‌ بۆ باخی به‌ختیاری به‌ربه‌ست كراوه‌، داوا شۆفێران ده‌كه‌ین بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێت، ڕوو له‌و شه‌قامانه‌ نه‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی لۆد‌و قه‌ره‌باڵغی زیاتر دروست نه‌بێت.

 

به‌هیوای سه‌لامه‌تی بۆ هه‌مووان..