گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە خوێندکاران چی دەکەن

بەڤیدیۆ؛ خۆپیشاندانی خوێندکاران لە سلێمانی بەشێوەیەکی جیاواز دەستی پێ کردەوە

2021.11.23 - 09:16
App store icon Play store icon Play store icon
بەڤیدیۆ؛ خۆپیشاندانی خوێندکاران لە سلێمانی بەشێوەیەکی جیاواز دەستی پێ کردەوە

ناس کورد- 

بۆ ڕۆژی سێیەم لەسەریەک خۆپیشاندانی خوێندکاران لە سلێمانی بۆ داواکردنی دەرماڵە بەردەوامە و بەشێکی زۆر لە خوێندکاران فیکەیان پێیە و فیکە لێدەدەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خوێندکاران قسەیان بۆ پەیامنێری ناس کورد کرد و دەڵێن، ئەمڕۆ ئەوان شەقام ناگرن و بەشێوەیەکی هێمنانە داوای مافی خۆیان دەکەن و هیوادارن حکومەت بە دەم داواکەیانەوە بچێت.

 

ماوەی سێ ڕۆژە خۆپیشاندانی خوێندکاران بۆ داواکردنی دەرماڵەکانیان دەستیپێکردووە و دوێنێ دووشەممە خۆپیشاندانەکە گرژی لێکەوتەوە و چەند خوێندکارێک برینداربوون. 

 

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا (22ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵێت، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی ژمارە (1018) لە بەرواری 11/2/2014 و بەهۆی قەیرانی داراییەوە خەرجكردنی دەرماڵەی خوێندكاران ڕاگیراوە.  

 

دەشڵێت، پێش 2014 و دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ تخصيصات بۆ دەرماڵەی خوێندكاران دانراوه‌ و هه‌ر لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوه‌ خه‌رجكراوه‌ و به‌ هیچ جۆرێك نه‌هاتۆته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و په‌یوه‌ندی به‌ داراییه‌وه‌ نییه‌.