گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت دابەزی

گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت

2021.11.23 - 08:32
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت

ناس کورد- 

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت کەمێک دابەزی و خاوی برێت لە خوار 80 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت، ئەمڕۆ سێشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2021، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێن بەرامبەر 79 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

 

هاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی بەرامبەر 76 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

 

لەماوەی کەمتر لە 10 ڕۆژدا نرخی نەوت دەوروبەری نۆ دۆلار دابەزی، ئەوەش دوای ئەوەی لەماوەکانی ڕابردوودا لە دەوروبەری 87 دۆلاردا مامەڵەی پێوەدەکرا.