گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

سەنتەرێک پاڵپشتیی یاسایی ئەو خۆپیشاندەرانە دەکات کە توندوتیژییان بەرامبەر کراوە

2021.11.22 - 21:41
App store icon Play store icon Play store icon
سەنتەرێک پاڵپشتیی یاسایی ئەو خۆپیشاندەرانە دەکات کە توندوتیژییان بەرامبەر کراوە

ناس کورد-

سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ (DHRD) دەڵێت، بەکارهێنانی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەرانی زانکۆی سلێمانی دژی یاسا و جاڕنامە جیهانییەکانەوە و تیمی پارێزەرانی ڕێكخراوەكە ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ هەموو پاڵپشتیەكی یاسایی "بۆ هەر كەسێك كە ڕووبەڕووی توند و تیژی و مامەڵەی نامرۆڤانە و ئەشكەنجە بووبێتەوە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەنتەرەکە کە ڕاگەیەنراوێکدا (22ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵێت، بەكارهێنانی توندوتیژی بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران پێچەوانەی سەرجەم بنەما نێودەوڵەتیەكان و جاڕنامە جیهانیەكانی تایبەت بە پاراستنی مافەكانی مرۆڤە.

 

دەشڵێت، "ماوەی چەند ڕۆژێكە خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە هەندێك لە شار و شارۆچكەكانی كوردستان ڕژاونەتە سەر شەقام و خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایەتی ئەنجام دەدەن بە مەبەستی داواكردنی مافەكانیان، وەئەوەی شایەنی باسە ئەركی سەرەكی حكومەت و دام و دەزگا بەرپرسەكان بریتیە لە پارێزگاری كردن لە خوێندكاران و خۆپیشاندەران و سەرجەم شوێنە گشتیەكان بە بێ بەكارهێنانی هێز و توند و تیژی،بەڵام بەداخەوە وەك بینرا لە لایەن هێزە ئەمنیەكانەوە هەروەك چۆن لە ساڵانی ڕابردودا ڕویدا ئەمجارەش پەنا برایە بەر بەكارهێنانی هێز و توند و تیژی و گازی فرمێسك ڕێژ بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران لەئەنجامدا چەندین خوێندكار و كەسی سیڤڵ بریندار بوون و ئازاریان پێ گەیشت ئەمەش پێچەوانەی سەرجەم ڕێكەوتننامە و جاڕنامە جیهانیەكانی تایبەت بە مافەكانی مرۆڤە تایبەت بە مافی خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ئاشتیانە وە هەروەها پێچەوانەی بنەما دەستوری و یاساییە بەركارەكانی هەرێمی كوردستانی عێراقە."


"ئێمە وەك سەنتەری پەرەپێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ ڕێكخراوی(DHRD) سەرەڕای ئیدانە كردن و پرۆتستۆ كردنی هەر جۆرە توند و تیژیەك كە ببێتە هۆی گۆڕینی ڕێڕەوی خوپێشاندانی ئاشتیانە، داوا لەسەرجەم دام و دەزگا و هێزەكانی ناوخۆ و هێزەئەمنیەكان دەكەین بەوپەڕی لێپرسراویەتییەوە مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەران و خوێندكاراندا بكەن لەوە زیاتر ڕووی حوكمەت و دام و دەزگاكان لەبەر چاوی ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و جیهاندا ناشیرین تر نەكەن، وە هەروەها ڕایدەگەیەنین بەپێی یاسا بەركارەكان مافی هەرخوێندكار و كەسێكە كە زیانی بەركەوتوە لە ئەنجامی بەكارهێنانی هێز و توند و تیژی پەنا بباتە بەردادگاكان بۆ تۆماركردنی سكاڵا دژی لایەنی بەرپرس لە بەكارهێنانی هێز و توند و تیژی وە لە ڕێگەی تیمی پارێزەرانی ڕێكخراوەكەمانەوە هەموو پاڵپشتیەكی یاسایی ڕێكخراوەكەمان ڕادەگەیەنین بۆ هەر كەسێك كە ڕووبەڕووی توند و تیژی و مامەڵەی نامرۆڤانە و ئەشكەنجە بووبێتەوە بۆ تۆماركردنی سكاڵای یاسایی دژی لایەنی پێشێلكاری یاسا ."


بۆ پاڵپشتی یاسایی دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەوە

07515021803

07515021804