گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێتی داوای دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کردووە؟

2021.11.22 - 21:18
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی داوای دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کردووە؟

ناس کورد-

ڕێواز فایەق، سەرۆکى پەرلەمانی کوردستان و ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕەتیکردەوە حزبەکەی داوای دواخستنی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستانی کردبێت و دەڵێت، "ئەوە هیچ بنەمایەکی نییە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێواز فایەق لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا (22ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵێت، دەنگۆی داوای یەکێتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن "هیچ بنەمایەکی نییە، ئەگەر ڕاست بوایە من بۆ خۆم داوام نەدەکرد فراکسیۆنەکان بۆ ئەم بابەتە کۆببینەوە."

 

دەشڵێت، "بەڵام ئەگەر ئێمە لە ئێستادا دەست بە پرۆسەکان نەکەین، دواتر نەبوونی کۆمسیۆن یاخود نەبوونی کارتی دەنگدەران کێشە دروست دەکات."

 

جەختی کردەوە کە "یەکێتیی نیشتمانی دەیەوێت هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت."