گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری و هۆکار

لە چوار ناوچەی بەغدای پایتەخت ئینتەرنێتی خۆڕایی دابین دەکرێت

2021.11.22 - 21:09
App store icon Play store icon Play store icon
لە چوار ناوچەی بەغدای پایتەخت ئینتەرنێتی خۆڕایی دابین دەکرێت

ناس کورد-

وەزارەتی پەیوەندییەکانی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی خۆڕایی بۆ چوار ناوچەی بەغدای تایبەت دابین دەکات و تاوەکو نیو کاتژمێر بەردەوام دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕەعد مەشهەدانی، وتەبێژی وەزارەتەکە بە ئاژانسی فەرمی عێراقییەی (22ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵێت، "تیمی هاوبەشی کە لە نوێنەرانی کۆمپانیای گشتیی پەیوەندی و زانیاریی و کۆمپانیای سۆپەر سیڵ کە هاوبەشی فەرمی وەزارەتە دەستیان کردووە بە دیاریکردنی چەند ناوچەیەکی بەغدای پایتەخت بۆئەوەی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی خۆڕایی تێدا دابنرێت".

 

باسی لەوەشکردووە کە "چوار ناوچەی بەغدا دیاری کراون بۆ چالاککردنی ئەو پڕۆژەیە و ئەوەش یەکەمجار کاری پێ دەکرێت" و ڕوونیشی کردەوە کە "ناوچەکان بریتین لە شەقامی موتەنەبی، شەقامی باب موراد لە کازمیە و ڕاس حەواش و هەروەها یەکتربڕی ڕوواد لە مەنسور."

 

ڕەعد مەشهەدانی باسی لەوەشکردووە کە "خزمەتگوزارییەکە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر کراوە دەبێت بۆ هەموو هاوڵاتییەک، گرنگی بە چەندێتی و چۆنیەتی خزمەتگوزارییەکەش دەدرێت."

 

وتیشی، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو پڕۆژەیە لەو ناوچانە چالاک دەکرێت و هەوڵ دەدرێت لە داهاتوودا فراوانتر بکرێت.