ناس کورد-
وەزارەتی بازرگانیی هەرێم ڕایگەیاند، سەبەتەی سێیەمی بەشەخۆراک بۆ هاووڵاتیان بڕیاری لێدراوە و لە نزیکترین کاتدا دەگاتە کۆگاکانی هەڵگرتنی خۆراک و دابەش دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی بازرگانیی هەرێم (دووشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "سەبەتەی سێیەمی بەشەخۆراک بۆ هاووڵاتیان بڕیاری لێدراوە و لە نزیکترین کاتدا دەگاتە کۆگاکانی هەڵگرتنی خۆراک لە هەرێمی کوردستان دوای پشکنین لە تاقیگەکانی هەرێم لە رێگای بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک دەست بە دابەشکردنی دەکرێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەروەها لە هەندێک شوێن کە سەبەتەی دووەمیشیان وەرنەگرتووە، پرۆسەکە ڕۆژانە بەردەوامە و دابەش دەکرێت."
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، " بەشە خۆراکەکە پێکهاتووە لە (برنج وفاسۆلیاو زەیت وشەکرو نیسک یان ئاری نۆک ودۆشاو)، لە هەمانکاتیشدا بەشە ئاردی نۆیەم لە رێگای بریکارەکانی دابەشکردنی ئارد دەگەیەنرێتە دەست هاووڵاتیانەوە، کە هەر ئەندامی خێزانێک (٩) نۆ کیلۆ ئارد وەرڕەگرێت."