گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

پێنج بڕیار لەوەزارەتى کارەباوە بۆ وەرزى زستان

2021.11.22 - 15:29
App store icon Play store icon Play store icon
پێنج بڕیار لەوەزارەتى کارەباوە بۆ وەرزى زستان

ناس کورد-

 

وەزارەتى کارەباى هەرێم پێنج بڕیارى دەرکرد بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبا لە وەرزی زستاندا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە  (22ی تشرینی دووەمی 2021)، بڕیارەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت بە سەرپەرشتی کەمال محمد ساڵح وەزیرى کارەبا دراون کە بریتین لە:

 

- تەواويی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کارەبا و وێستگەکانی بەرهەمهێنانی كارەبا پابەندی بڕیارەکانی کۆنترۆڵی ناوەندی وەزارەت دەبن.

 

-  ئامادەکاریی بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی دابەشکردنی کارەبا بۆ وەرزی زستان لە مانگەکانی (2,1,12) دەکرێت.

 

- ڕاپۆرتی (داهاتی کارەبای شارەکان و سەرپێچییەکان) ئامادە دەکرێت.

 

-هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچی بەردەوام دەبێت و ڕێکاریی یاسایی بەرانبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتە بەر.

 

- بە کەمکردنەوەی رۆتین و دابینکردنی پێداویستییەکانی، پڕۆژەی پێوەری زیرەک خێراتر دەکرێت و ژمارەیەکی زیاتر دەبەسترێت.