ناس کورد-
ئەلێكساندەر لۆكاشینكۆی سەرۆكی بێلاڕووس هەڕەشەی كرد کە خۆیان مامەڵە لەگەڵ كۆچبەران دەكەن لەسەر سنور، ئەگەر یەكێتی ئەوروپا نەجووڵێت، ئەمەش بە گوێرەی ئاژانسی فەرمی بێلاڕووس.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لۆكاشینكۆ كە تۆمەتبارە بەوەی بە ئەنقەست قەیرانی پەنابەرانی بۆ ئەوروپا دروستكردووە، ئەوەشی ڕاگەیاندووە، تا ئێستا یەكێتی ئەوروپا لەگەڵ وڵاتەكەی پەیوەندییان نەكردووە دەربارەی كۆچبەران، هێشتاش چاوەڕوانی وەڵامی ئەوانە بۆ وەرگرتنی 2000 پەنابەرەكە.
سەرۆكی بێلاڕووس دەڵێت "نامانەوێ ڕووبەڕووبوونەوەمان لەگەڵ پۆڵەندا بگاتە حاڵەتی شەڕ".
ئەوە لەکاتێکدایە، ماتيو موراتيفسكى سەرۆک وەزیرانى پۆڵەندا (21 تشرینی دووەمی 2021) رایگەیاند "ئەمڕۆ لەسنورەکانى خۆرئاواوە روبەڕووى جەنگێکى نوێ بووینەتەوە، لەرێگەى بەکارهێنانى کۆچبەران و چەکەوە"، ئەوەش بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز.
لاى خۆیەوە، پاسەوانى سنورى پۆڵەندا لە تویتێکدا رایگەیاند، "رۆژى یەکشەممە گروپێکى 100 کەسى بیانى لەلایەن سەربازانى بیلاروسیاوە هێنرابوونە سەر سنور بەهێز هەوڵیانداوە لەسنور بپەڕنەوە، بەڵام ئێمە رێگەمان پێنەدان".
وتیشى رۆژى شەممە 208 هەوڵى پەرینەوەى کۆچبەران دراوە بەهێز، کە زیاتر لە هەوڵەکانى رۆژى هەینى، بەڵام زۆر کەمترە لە هەوڵى پەڕینەوەى کۆچبەران لەرۆژى چوارشەممە کە 501 جار هەوڵى پەڕینەوە دراوە.